چالاکبوونی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و هەورەگرمە لە ئاسمانی پارێزگای ئیلام، ڕووداوی دڵتەزێنی برووسکەلێدانی لێکەوتەوە و لە تازەترین کارەساتدا لە شاری ئاودانان، ئاژەڵدارێک گیانی لەدەستدا و ٢٠ سەر مەڕی ناوبراویش مردار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٩ی خەزەڵوەر، هاوکات لەگەڵ بارینی ٣٠ میلیمیتر بارانی بەخوڕ و بەرزبوونەوەی باوبۆران لە ناوچەی "کەلات مورموری" لە شاری ئاودانان، برووسکە لە هاووڵاتییەک بە ناو "حسێن قولینیهال"ی دا و ناوبرداو بەهۆی تووندی برینەکەیەوە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی سپارد.
هاوکات ٢٠ سەر ئاژەڵی ناوبراویش مردار بوون خەمڵاندنە سەرەتاییەکان زیانی ماددیی ئەو ئاژەڵانە بە نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن دەستنیشان دەکەن.
ئەم کارەساتە لە کاتێکدا ڕوو دەدات کە ڕۆژی هەینی ٨ی خەزەڵوەر، لە ئاکامی هەورەگرمە و برووسکە لە شارەکانی بەدرە و ئەیوان، ٢ هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و ٣ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
لە لایەکی ترەوە، ناوەندی بەڕێوەبەریی قەیرانی پارێزگای ئیلام بە ئاماژەدان بە هۆشدارییەکانی کەشوهەوا سەبارەت بە بارینی بارانی بەخوڕ، هەورەگرمە و باوبۆرانی توند، داوای لە هاووڵاتییان کردووە لە چوونه سەر بەرزاییەکان و نزیکبوونەوە لە چۆم و ڕووبارەکان خۆ ببوێرن.