ڕۆژی دووشەممە ٢ی سەرماوەز، خانەنشینانی شیرکەتی مخابرات لە شارەکانی کرماشان، تەورێز، ئێسفەهان، سنە و تاران، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پەیڕەوی ناوخۆیی ٨٩/٢٤، بڕیاری ژمارە ٩٢٣٥ی دیوانی دادوەریی ئیداری و هاوتاکردنی مووچەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
هاوکات، هاوردەکارانی کاڵا سەرەکییەکان لە بەردەم دەرگای وەزارەتی کشتوکاڵ بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیان و کارمەندانی ڕێکخراوی بێهزیستیی پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بێهزیستیی ئەو پارێزگایە بەهۆی کەمیی مووچە و ئێمتیازاتەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ساز کرد.
هاوکات نزیکەی ٢٠٠ کرێکاری شیرکەتی «جیهانپارس» کە لە قۆناغی دووەمی پاڵاوگەی گازی ئیلام کار دەکەن، وەک ناڕەزایەتییەک بەرانبەر بڕیاری ڕاگرتنی پڕۆژەکە و دەستپێکردنی پاکانەحیساب و دەرکردنی کرێکاران، لە بەردەم فەرمانداریی ئەو شارەدا کۆ بوونەوە.
هەروەها ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی سەرماوەزی ١٤٠٥، بەشێک لە خانەنشینانی شیرکەتی موخابرات لە شارەکانی کرماشان و تەورێز کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.
هەروەها یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران هەواڵی کۆبوونەوەی ئەم خانەنشینانەی لە شارەکانی ئێسفەهان، سنە و تاران بڵاو کردووەتەوە.
ئەم خانەنشینانە دەڵێن لە ساڵی ١٤٠٠ـەوە تا ئێستا، سەرەڕای ئەوەی لە ڕێککەوتننامەی خۆشگوزەرانیی شیرکەتەکەدا بە ڕوونی ئاماژەی پێ کراوە، بەڵام بەشێکی گرنگی ئەو بەڵێنانەی پەیوەستن بە مووچە و ئیمتیازاتەکانیانەوە جێبەجێ نەکراون. ئەوان دۆخی بیمەی تەواوکاری و زیادکردنی بڕی پارەی پێدراویان بە گوشارێکی زیاتر لەسەر تێچووی چارەسەر و بژێویی ژیانی خانەنشینان دەزانن.