شەپۆلی نوێی ژەهراویبوون بە ئەلکولی ساختە لە ئێران هەتا ئێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٣٢ کەس و ژەهراویبوونی ٨٦٥ کەسی دیکە. هەشت کەس لە قوربانییەکانیش تووشی مەرگی مێشکی بوون.
حوسێن کرمانپوور، سەرۆکی ناوەندی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی، ڕۆژی شەممە ٧ی سەرماوەز بە بڵاوکردنەوەی ئامارێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئئکس ڕایگەیاند کە لە ٩ی خەزەڵوەرەوە تا ٧ی سەرماوەز، ٧٤٦ پیاو و ١١٩ ژن بەهۆی خواردنەوەی ئەلکولی ساختەوە ژەهراوی بوون.
بڵاوبوونەوەی ئەم ئامارە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ٤ی سەرماوەز ژمارەی ژەهراویبووان بە ٣٥٦ کەس و قوربانییان بە ٢٠ کەس ڕاگەیەندرابوو. شاری نەیشابوور یەکێک بووە لە ناوەندە سەرەکییەکانی ئەم شەپۆلە ژەهراویبوونە.
حەفتەی ڕابردوو زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی هۆرمۆزگان سەبارەت بە ئەگەری بوونی ماددەی «مێتانۆڵ» لە خواردنەوە ساختەکاندا هۆشداریی دا. خواردنەوەی ئەم ماددە ژەهراوییە دەبێتە هۆی زیانی جیددی، کوێربوون و مردن.
قەدەغەکردنی فەرمیی خواردنەوە کحولییەکان لە کۆماری ئیسلامیدا، بەستێنی بۆ پەرەسەندنی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی خواردنەوە نایاسایی و بێ چاوەدێرییەکان ڕەخساندووە.