ڕۆژی پێنجشەممە، ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٥، مام قادر قادری ناسراو بە قادری مام خدری، خەڵکی گوندی بێتووش بە هۆی نەخۆشی و بەساڵاچوون ماڵاوایی لە ژیان کرد.
مام قادر کەسێکی کوردپەروەر و حیزب خۆشەویست، هێدی و لەسەرخۆ و لە ناو خەڵکدا خۆشەویست بوو.
کوڕێکی مام قادر بە ناوی ڕەشید پێشمەرگەیەکی ئازا و فیداکار و دڵسۆزی هێزی موعینی بوو کە لە زۆربەی شەڕەکانی ناوچەی ئالان و سوێسنایەتی بۆ بەرگری لە گەل ونیشتمان بەشداریی چالاکانەی هەبوو کە بەداخەوە لە ٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاویدا لە کاتی هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر مۆڵگەیەکی جاش و پاسداران لە کێوی نۆڕی، لەگەڵ هاوسەنگەرێکی دیکەی بە ناوی جەماڵ شەهید بوون و چوونە ڕیزی کاروانی شەهیدانی کوردستانەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.