کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەحید خدری‌خاه، لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا

08:49 - 14 خەزەڵوەر 2726

وەحید خدری‌خاه تەمەن ٣٤ ساڵ و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤کە لە مەشهەد دەسبەسەر کرابوو، بە تۆمەتی «موحاربە» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، وەحید لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەیدا لەلایەن لقی پێنجی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە مەشهەد، بە سەرۆکایەتیی حوسێن یەزدانخاە، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، وەحید خدری‌خاه پێش دەسبەسەرکرانی، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٤دا بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بریندار بوو و هەر بە برینداری دەسبەسەر کرابوو.

ئەم  سێ کەسە لە ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە مەشهەد دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی وەکیڵ ئاباد گوازرانەوە.

 وەحید خدری‌خاه هەتا ئێستاش لە بەندیخانەی وەکیڵ ئاباددا دەسبەسەرە.