کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی دڵسۆز و بەوەفای حیزب لە سنە

12:59 - 14 خەزەڵوەر 2726

ڕۆژی چوارشەممە ۱۳ی خەزڵوەری ۱۴۰۵ی هەتاوی، خاڵۆ نێعمەت عەلیپوور کوڕی کاک عەبدوڵڵا و دایە سوراحی و خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە و ئەندامی هەرە دڵسۆز و بەوەفا و دێرینی حیزبی دێموکرات، لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا بەهۆی پیری و نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک نێعمەت ئەندامێکی دڵسۆز و بە بیروباوەڕی حیزبی دێموکرات بوو، باوەڕێکی قووڵی بە ڕێبازی پڕسەروەریی حیزب هەبووە.

ماڵی خاڵۆ نێعمەت هەمیشە شوێنی حەسانەوەی کادر و پێشمەرگە و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات بووە.

هەرکەس ڕووی لە ماڵ و باخی ناوبراو دەکرد پێی دەوتن لە ئەوەی کە هەیە ماڵ و نانی من نییە، بەڵکوو هی حیزبی دێموکراتە.

ناوبراو هەرکات تیمێکی پێشمەرگە ڕووی لە ماڵی دەکرد بەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەتی دەکرد و لە هیچ خزمەتکردنێک بە تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات سڵی نەدەکردەوە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەی ژاوەرۆ و ئاوایی تەنگیسەردا بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

ناوەندنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.