کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشوازیی ئوستوڕاڵییەکان لە فیلمە نوێیەکەی ژنه‌ سینه‌ماکاری کورد

04:59 - 6 بانەمەڕ 2715

فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد خاتوو پووران درەخشەندە لە لایەن ئوستوڕاڵییەکانەوە پێشوازیی لێکرا. فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن" بە ئامادەبوونی ئەم خانمە سینەماکارە کوردە لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە شارەکانی مێلبۆڕن و سیدنی لە وڵاتی ئوستوڕاڵیا پیشان درا. به‌پێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنیی گشتیی فیلمی "بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن، دوای پیشاندرانی ئه‌و فیلمه‌ لە ئوستوڕاڵیا، کۆڕی رەخنە و ھەڵسەنگاندنی فیلمەکه‌ بە ئامادەبوونی خاتوو پووران درەخشەندە بەڕێوەچووه‌ کە ئەم فیلمسازە کرماشانییە وه‌ڵامی پرسیاریی بینەرانی دایەوە. فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن" لە تەنیشت پێشکەشکردنی وتاری پووران درەخشەندە لە یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانکۆی "مۆنێش" لە شاری مێلبۆڕن پیشان درا و ئەم دەرھێنەرە کوردەش دوای پیشاندرانی فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن"، ئه‌و بەرھەمەی خۆی پێشکەش بە ئەرشیڤی زانکۆی "مۆنێش"ی مێلبۆڕن کرد. فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن" ھەروەھا چەند ڕۆژ پێش ئێستا بە ئامادەبوونی مامۆستایان و ھەروەھا دایک بو باوکی قوتابیانی مێلبۆڕن لە قوتابخانەیەکی ئەم شارە پیشان درا و سه‌رنجی ئەوانی یەگجار زۆر بۆلای خۆی راکێشا و لە کۆڕێکی رەخنە و ھەڵسەنگاندنیی ئەم فیلمەدا گوتیان ئەوانیش لە مێلبۆڕن رووبەڕووی ئەو کێشانە دەبنەوە و ئەم فیلمە مرۆڤ دەھەژێنێت و بە توندی کاریگەریی لەسەریان ھەیە. http://localhost/files/Australiyekan-.jpg