کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەركۆماری چێك: هەرێمی كوردستان سەربەخۆیی خۆی ڕادەگەیەنێ

05:42 - 10 سەرماوەز 2715

"میلوس زمان"، سەركۆماری چێك دەڵێ ئه‌و كاته‌ هەر دێ كە هەرێمی كوردستان سەربەخۆیی خۆی ڕابگەیەنێ، بەڵام لە ئێستادا ئه‌وه‌ی گرینگه‌ كاتی ڕاگەیاندنی ئەم بڕیاره‌یه‌. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێسپووتینكی ڕووسیە، میلوس زمان، سەركۆماری چێك بە تلویزیۆنی "پەریما"ی گوت: درەنگ یان زوو هەرێمی كوردستان ده‌بێته‌ وڵاتێکی سەربەخۆ. ناوبراو هەروەها گوتی، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێی گوتوم ئەم‌ ڕۆژە دێ كە بڕیاری بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ده‌ده‌م. سەركۆماری وڵاتی چێك گوتی كوردەكان تەنیا هێزی وشكانی له‌ دنیادان كە دژی داعش شەڕ دەكەن. میلوس دەڵێ دوژمنایەتیی توركیە لەگەڵ كوردەكان ئێمە لەم ڕاستییە نزیكتر دەكاتەوە كە شەڕی توركیە لەگەڵ داعش جیددی نییە. سەركۆماری چێك هەروەها بەردانەوەی فڕۆکه‌ ڕووسییەكەی بە کارێکی هەڵە زانی‌و گوتی ئەم بابەتە لە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێك‌دا نییە.