![](/files/alilarijaniiii.jpg)
عەلی لاریجانی، سەرۆكی مەجلیسی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژ لهگهڵ تەلەڤیزیۆنی رێژیمهکهیدا، دانی بەوه دانا که بارودۆخی ئابووریی ئەم وڵاتەدا نالەبارو لهوپهڕی شپرزهیی دایه.
لاریجانی گوتی: من بە گشتی حەز ناكەم لەم بارەوە زۆر خەڵك ناهومێد بكەم، بەڵام بارودۆخی ئابووریی وڵات هیچ باش نییەو ئەگەر لە من دەپرسن گرینگترین بابهت كە ئەمڕۆ دەبێ سەرنجی بدرێتێ چییه، دهڵێم مەسەلەی ئابوورییە.
ناوبراو لە درێژەدا گوتی بەشەكانی بەرهەمهێنانی ئێران چالاك نینو لە هێندێك شوێن دەبینین سەدی ٣٠ كارخانەكان داخراونو تەنانەت لە هێندێك جێگەی دیكە ئاستی لە كاركەوتنی كارگە و كارخانە بەرهەمهێنەرەكان لەوەندهش زیاترەو گرفتی بێكاریی ئەم وڵاتەش ههر ڕیشەی لەو مەسەلە داكوتاوەو ناتوانین بە هیچ شێوەیەك حاشای لێ بكەین.
لاریجانی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی: كۆمەڵێك لەم زیانە كۆمەڵایەتییانەی كە ئێستا لە ئێران بهرچاو دهکهون، دیسانیش بەشێكیان بۆ گەشەنەكردنی ئاستی بەرهەمهێنانو قهیرانی ئابووری دەگەڕێتەوە.
ناوبراو هەروەها گوتی دیارە گەمارۆكانیش لەم نێوهدا دەوریان گێڕاوە، بەڵام هۆكاری ئەم گرفتە هەمووی بۆ گەمارۆكان ناگەڕێتەوەو كێشەی دیكەشیان لە پشتە.
ئەم قسانەی لاریجانی لە حاڵێكدایە كە پێشتر حەسەن ڕووحانی تهنانهت ئاو خواردنەوەی خەڵكیشی بە گەمارۆكانەوە دەبەستەوە.