کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان: بەشار ئەسەد تا ساڵی داهاتووش لە دەسەڵات‌دا دەمێنێ

13:40 - 17 بەفرانبار 2715

بەشار ئەسەد، سەركۆماری سووریە لانی‌كەم تا مانگی مارسی ساڵی داهاتووی زایینی لەسەر كورسیی دەسەڵات‌دا دەمێنێتەوە. هەواڵدەریی ئاسۆشێتێدپرێس بە پشتبەستن بەم بەڵگانەی كە لەبەر دەستی دان، ڕایگەیاندووە بەپێی ئەم خشتە زەمەنی‌یەی كە بۆ ئاشتی‌و گوزەری سیاسیی سووریە ئامادە كراوە، بەشار ئەسەدو دارودەستەكەی زووتر لە مانگی مارسی ساڵی داهاتووی زایینی لە بازنەی دەسەڵاتی سووریە دەكشێنەوە. لە گەڵاڵەیەك‌دا كە بە پشتیوانیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە مانگی نۆڤامبردا بۆ كۆتایی‌هێنان بە شەڕی نێوخۆیی سووریە ئامادە كرا، بڕیار دراوە لە مانگی ئووتی ساڵی داهاتوودا هەڵبژاردنەكانی پارلمانی‌و سەركۆماری لە سووریە بەڕێوەبچێ. جێی باسە تا كاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان، دەوڵەتێكی كاتی دەسەڵاتی سووریە دەگرێتە دەست