کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بریتانیا: داوا كردن لە عەرەبستان‌و ئێران بۆ ڕاگرتنی حوكمی ئێعدام بێ ئاکامە

07:20 - 19 بەفرانبار 2715

فیلیپ هموند، وەزیری دەرەوەی بریتانیا وێڕای دانە بەر ڕەخنەی ئێعدامەكانی ئەم دواییانە لە عەرەبستان، لە هەمان كاتیش‌دا ناهومێدی خۆی لە بابەت هەڵوەشانەوەی سزای ئێعدام لە ئێران‌و عەرەبستان دەربڕیوە. فیلیپ هموند لە بابەت ئێعدام كرانی ٤٧ كەس لە عەرەبستانی سعوودی وێڕای مەحكووم‌كردنی ئەم بڕیارە، بەڵام دەڵێ كە تاوانی هەموو ئەم كەسانەی ئێعدام كراون کردوەی تێرۆریستی بووە. وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە بابەت سزای ئێعدام دەڵێ وڵاتە ئیسلامی‌یەكان، ئێعدام كردن بە سزایەكی شەرعی دەزانن و بۆ ئەمەش پشت بە دەقە ئاینی‌یەکان دەبەستن. ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ، ڕاستییەكەی ئەوەیە كە هەرچەندی ئێمە داوا لە وڵاتانێكی وەك عەرەبستان و ئێران بكەین، بەڵام ئەوان ئەم سزایە هەڵناوەشێننەوە. وەزیری دەرەوەی بریتانیا هەروەها گوتی باشترین ڕێگە ئەوەیە كە ڕەخنەو داواكارییەكان بەدژی ئێعدام، بۆ هەر حاڵەتەو بەجیا بێننە بەر باس.