کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەکرانی هیلا سدیقی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی‌یەکانەوە

15:09 - 19 بەفرانبار 2715

هیلا سدیقی" شاعیر و شێوەكاری رەخنەگری ئێرانی لە كاتی گەڕانەوەی بۆ ئێران فڕۆكەخانەی خومەینی لە تاران دەستبەسەر كرا. بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی سەر بە ڕێفۆرمخوازانی ئێران دوای دەستگیركردنی هیلا سدیقی لە دادگای تایبەت بە راگەیەنەكان پەروەندەی بۆ كراوەتەوە. هیلا سدیقی پاش ناڕەزایەتی‌یەكان بە ئاکامی هەڵبژاردنەكانی ئێران لە ساڵی ٨٨ بەهۆی نووسین‌و خوێندنەوەی شێعری ڕەخنەگرانە لەدژی باڵی توندڕەوی ئێران‌و لایەنگری لە باڵی ریفۆرمخوازی نێو حاکمییەت‌دا، چەند جار دەستگیرو زیندانی كراوە. هاوكات جیا لە چالاكی‌یە ئەدەبی‌ەكانی، چەند رێكخراوی كۆمەڵایەتیی دامەزراندووەو لە چالاكی‌یە سیاسی‌یەكانیش‌دا بەشدار بووە. ئەو ساڵی ٩١ ی هەتاوی هاوڕێ لەگەڵ ٤٠ نووسەرو شاعیر لە ١٩ وڵاتی دیكەی جیهان خەڵاتی ئازادیی رادەربڕینی "هێلمەن ـ هێمت"ی پێ‌ بەخشرا. شایانی باسە کە تا ئێستا هۆکاری گرتن‌و شوێنی ڕاگیرانی ئاشکرا نەکراوە.