کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕەخنەی توندی ئاد روویس لە سیاسەتەکانی ئۆباما لە هەمبەر ئێران‌دا

13:41 - 20 بەفرانبار 2715

ئاد روویس، سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا، کە سەربە حیزبی کۆماریخوازەکانی ئەو ولاتەیە، لە سمینارێک دا کە لەلایەن ناوەندی بیردۆزیی" ئەمریکەن ئنترپتایز" لە شاری واشنگتۆن بۆی ڕێکخرابوو، ڕخنەی توندی لە سیاسەتی دەرەوەو ئەمنیەتی نەتەوەیی وڵاتەکەی گرت. روویس لە سەرەتای قسەکانی دا سیاسەتی حکومەتی ئۆباما، بە تایبەت لە پەیوەندی لەگەڵ ئێرانی دایە بەر ڕخنەی توند و گوتی: ستراتیژی ناڕاست و ناروونی کۆشکی سپی بە تایبەت لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دا زەبرێکی گەورەی لە ڕێبەری کردنی ئەمریکا لە ناوچەکە د و بوو هۆی بێ باوەڕی دۆستانی ئەمریکا. ئەو بەرپرسە کۆماریخوازەی کومیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەران لە درێژەی قسەکانی‌دا گوتی: لە ئیسڕائیل‌و ئوردۆن و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، خەڵک هیچ بڕوایەکیان بە بەڵێنی‌یەکانی ئەمریکا نەماوە. ئەوان تازە هیچ ڕاوێژێک بە ئێمە ناکەن‌و خۆیان ڕێگە چارە بۆ کێشەکانی خۆیان دەدۆزنەوە، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئێمە بووینەتە لایانگرو پاڵپشتی حکومەتی ئێران. ناوبراو سیاسەتەکانی وڵاتەکەی لە پەیوەندی لەگەڵ پشتیوانی نەکردنیان لە سەرهەڵدانی خەڵک‌و ڕێبەری بزووتنەوەی سەوز لە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی دا دایە بەر ڕخنە و گوتی: ئەگەر ئێمە لەو کاتە دا دەوری خۆمان بۆ ڕێبەری کردنی ئەو ڕووداوانە لە ئێراندا نیشان بدایە، لەوانە بوو ئێستا دۆخەکە بە جۆرێکی دیکە بوایە. لە کاتێکدا دوو لە سەر سێی خەڵکی ئێران بەهەموو هێزی خۆیان هاوار دەکەن‌و دەڵێن کە ئاکامی هەڵبژاردنەکانیان لێ دزراوە‌و تۆ هیچ دژکردەوەیک لە خۆت نیشان نادەی، ئەنجامەکەی زۆر خراپ دەبێ و ئاستەمە کە کات و ساتە لە دەست چووەکان قەرەبوو بکەیەوە. ئاد روویس سەبارەت بە قسەکانی جان کێری، وەزیری دەرەوە ئەمریکا سەبارەت بە هەڵگرتنی سزا نێودەولەتی‌یەکان لە سەر ئێران و قازانج‌و بەرژەوەندی‌یەکانی بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە گوتی: هەڵگرتنی ئەو سزایانەو ئەو سەرچاوە داراییانەی کە دوای هەڵگرتنی سزاکان نسیبی ئێران دەبێ، هیچ قازانجێک بە خەڵکی ئێران ناگەیەنێ، بەڵکوو هەموو ئەو داراییانە بۆ بەهێز کردنی خەلافەتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە بەرامبەر خەلافەتی داعش دا بەکار دەهێنرێ و هێندەی دیکە ناوچەکە دەخاتە نێو ئاگری شەر و کێشەی گرووپ و تاقمە شەرئەنگێزەکانی ناوچەکە.