![](/files/mahamadbaqrnobaxtt.jpg)
ده‌وڵه‌تی ڕوحانی سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی مانگێک‌و ٥ ڕۆژ له کاتی دیاری‌کراوی قانوونی بۆ ناردنی پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی ٩٥، به‌ڵام هێشتا ئه‌و لایحه‌یه‌ی بۆ مه‌جلیس نه‌ناردوه.
محه‌ممه‌د باقر نه‌وبه‌خت، وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێ که بڕیاره پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی ٩٥ هاوکات له‌گه‌ڵ گه‌ڵاڵه‌ی شه‌شه‌می گه‌شه‌و په‌ره‌پێدانی ئێران بدرێته مه‌جلیس. ئه‌و هه‌روه‌ها نایشارێته‌وه که ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ قه‌یرانی داهات‌و ڕاوه‌ستانی نیزامی بانکی به‌ره‌وڕوویه. به‌ڵام هیندێک له کارناسانی ئابووری به ڕه‌دکردنه‌وه‌ی قسه‌کانی وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت، هۆکاری سه‌ره‌کیی وه‌دره‌نگ‌خستنی ناردنی لایحه‌ی بودجه بۆ که‌میی نرخی نه‌وت‌و ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر جێبه‌جێ‌کردنی ڕێککه‌وتنی ئه‌تومی‌و هه‌ڵگیرانی گه‌مارۆکان ده‌گیڕنه‌وه.
به‌پێی قانوون لایحه‌ی بودجه‌ی ساڵانه ده‌بێ هه‌موو ساڵێک تا نیوه‌ی مانگی سه‌رماوه‌ز بدرێته مه‌جلیس‌و نوێنه‌رانی مه‌جلیس یه‌ک مانگیان کات ده‌بێ تا له کۆمیسیۆنه جۆراوجۆره‌کانی مه‌جلیس‌دا هه‌ڵی‌سه‌نگێنن. به‌ڵام ئێستا مانگێک‌و ٥ ڕۆژ له کاتی خۆی تێپه‌ڕیوه‌و هێشتا ده‌وڵه‌ت پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی ٩٥ ی ڕاده‌ستی مه‌جلیس نه‌کردوه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که له سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماریی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نژاددا، یه‌کێک له هه‌ره کێشه گرینگه‌کانی نێوان مه‌جلیس‌و ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ناردنی پڕۆژه بودجه بوو که ئه‌حمه‌دی‌نژاد هه‌میشه دره‌نگ ده‌ینارد. نوێنه‌رانی ناڕازی به‌و ده‌خه ده‌یانگوت ئه‌حمه‌دی نژاد به ئانقه‌ست وا ده‌کا تا نوێنه‌رانی مه‌جلیس له ڕووی کاته‌وه بخاته ته‌نگانه‌وه‌و وابکا ده‌رفه‌تی که‌میان بۆ پێداچوونه‌وه به پڕۆژه‌ی بودجه‌دا هه‌بێ‌و به‌وه‌ش بودجه‌که به‌م جۆره په‌سند بکرێ که ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێ.
شایانی باسه که ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕوحانی له دوو ساڵی ڕابردوودا له کاتی خۆی‌دا پڕۆژه بودجه‌ی ده‌دایه مه‌جلیس، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌و قاعیده‌یه لای دا‌و ئه‌وه‌ش له ئێستادا بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تیی کۆمه‌ڵێک له نوێنه‌رانی مه‌جلیس.