کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڕینوه‌ی حوكمی ئێعدام بۆ دوو كەس لە كووەیت بە تاوانی سیخوڕی بۆ ئێران

04:56 - 23 بەفرانبار 2715

دادگایەك لە كۆوه‌یەت بە توانای سیخوڕی كردن بۆ ئێران‌و حیزبوڵڵا حوكمی ئێعدامی به‌ سه‌ر دوو كەس‌دا سه‌پاندوه‌. ئەم دادگایە ڕایگەیاندوە كە ئەو كەسانە بەتەمای هەوڵی تێرۆریستی لەم وڵاتە بوون‌و بۆ ئەم مەبەستەش لە ئێران چەك‌و تەقەمەنی‌یان وەرگرتوە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، یەكێك لەم دوو كەسە كە هەردووكیشیان پیاو بوون، خەڵكی ئێران‌و ئەوی دیكەشیان هاووڵاتیی كۆوەیت بووە. هه‌روه‌ها تاوانبارەكانی دیكەی ئەم پەروەندەیە حوكمی ٥ تا ٢٥ ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە. چاوەدێرانی سیاسی دەڵێن ئەم حوكمانە گرژیی نێوان ئێران‌و وڵاتە سوننی‌یەكانی ناوچەی كەنداوی فارس چڕتر دەكەنەوە. پێوەندیی نێوان ئێران‌و وڵاتانی عەرەبی پاش ئێعدام كرانی مەلای شیعەی عەرەبستان شێخ نێمر باقر ئەلنێمر، ئاڵۆز بوو. بۆ كاردانەوە نیشاندان بە نیسبەت ئێعدامی ئەم مەلایە باڵوێزخانەی عەرەبستان لە ئێران لە لایەن دەست‌و پێوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی‌یەوە ئاگری تێ بەردرا، پاش ئەم هەوڵەش عەرەبستان هەموو پێوەندییە دیپڵۆماتیكەكانی خۆی لەگەڵ ڕێژیمی تاران پچڕاند. دوابەدوای عەرەبستانیش، بەحرەین، سوودان، سوومالی و جیبووتی پێوەندییەكانی خۆیان لەگەڵ ئێران پچڕاندو كوویەت، ئۆردۆن، ئیمارەتە یەكگرتووە عەرەبییەكان و قەتەر ئاستی پێوەندی‌یە دیپڵۆماتیكەكانی خۆیان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی كەم كردەوە