کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی ١٠ سەربازی ئەمریکا لەلایەن سپای پاسدارانەوە

13:36 - 23 بەفرانبار 2715

هێزێکی دەریایی ئێران دەستی بەسەر دوو بەلەمی هێزی دەریایی ئەمریکا لە کەنداوی فارس‌دا گرتووە . میدیاکانی ئێران دەڵێن سپای پاسدارانی ئێران دوو بەلەمی هێزی دەریایی ئەمریکای لە کەنداوی فارس ڕاگرتوە کە سنوورە ئاوییەکانی ئێرانیان بەزاندوەو دە سەربازی نێو بەلەمەکانیان دەستبەسەر کردوە کە ٩ کەسیان پیاوەو یەکیان ژنە. سپای پاسداران دەڵێ ئەو دوو بەلەمە سنوورە ئاوی‌یەکانی ئێرانیان بەزاندوەو هێزی دەریایی ئەمریکاش دەڵێ پێوەندی‌یەکانیان لەگەڵ ئەو دوو بەلەمە پچڕاوە. پیتەر کۆک، وتەبێژی پێنتاگۆن وێرای پشت‌ڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە دەڵێ کە لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە دڵنیا کراونەتەوە کە لەکاتێکی نیزیک‌دا سەربازەکان‌و بەلەمەکان بۆ هێزەکانی ئەمریکا دەگەڕێندرێنەوە. بەرپرسانی ئەمریکا باسیان لەوەش کردوە کە، جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندیی بە جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە گرتوەو داوای ئازادکردنی ئەو سەربازانەی کردوە.