کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دواكەوتنی "كارانە"ی ٦ مانگی پەرەستارە شیركەتی‌یەكانی ورمێ

03:04 - 24 بەفرانبار 2715

پەرەستارە شیركەتی‌یەكانی نەخۆشخانەی زانستە پزیشكی‌یه‌كەكانی ورمێ ماوەی ٦ مانگە"كارانە"ی خۆیان وەرنەگرتوە. بە قسەی ئەم پەرەستارانە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دواكەوتنی پێدانی "كارانە"ی پەرەستاره‌کانی شیركەتی لە زۆربەی ناوەندە دەرمانی‌یەكان بۆتە باو و وەك مەسەلەیەكی ئاسایی سەیری دەكرێ. ئەم پەرەستارانە لە درێژەی قسەكانیان‌دا ده‌ڵێن، سەرەڕای وەك یەك بوونی شوغڵ‌و سه‌عاتەكانی كار كردن، بەڵام جیاوازی‌یەكی یەكجار زۆر لە ڕێژەی مووچەی پەرەستارە ڕەسمی‌و شیركەتی‌یەكاندا بەدی دەكرێ. ئەم پەرەستارانە گرێبەستە كاتی‌و ناڕوونەكان‌و ئەرك وەخۆنەگرتنی وەزارەتی بێهداشت لە بەرامبەر كادری دەرمانییە شیركەتی‌یەكان بە هۆكاری سەرەكی كەمیی مووچەی ئەم پەرەستارانەو داوكەوتنی بەردەوامی هەقدەستی ئەوان دەزانن.