کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نزیك بە نیوەی خەڵكی ئێران ڕازی نین لە چارشێو بەخۆیان دادەن

03:08 - 24 بەفرانبار 2715

ئاکامی ڕاپرسی‌یه‌ک له‌ ئێران ده‌ڵێ که‌متر له‌ نیوه‌ی ژنان له‌ ئێران حه‌زیان له‌ چارشێوه‌. له‌ حاڵێک‌دا چارشێو بەخۆدادان لە لایەن كاربەدەستانی پلە بەرزی كۆماری ئیسلامیی ئێران وەك "حیجابی باشتر" پڕوپاگەندەی بۆ دەكرێ، بەڵام بەپێی ڕاپرسی‌یەكی ڕەسمی لە ئێران لە سەروو سەدی ٤٩ی خەڵكی ئێران دژی چارشێو بەخۆدادانن. ئەم ڕاپرسی‌یە لە لایەن ناوەندی بیرپشكنیی خوێندكارانی ئێران لە ئاستی ئێران‌دا کراوه‌. لە ڕاپرسیی ئەم ناوەندەی خوێندكاران‌دا ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ سەدی ٤٦ی خەڵكی ئێران دژی بەخۆدانانی چارشێون‌و سەدی ٤٩شی گوتوویانە لەبەركردنی مانتۆی درێژ، مانتۆ و دامەن، مانتۆی كورت‌و شاڵوار، كۆت‌و شاڵوار، مانتۆی كورت و ساپۆرت و مانتۆی بێ دوگمە‌و ساپۆرت پێ خراپ نییە. هەواڵدەریی ئیسنا لەبارەی سەدی ٥ دیكەی كۆمەڵگەی ئێران بێدەنگ بووەو هیچ ئاماژەیەكی پێ نەكردوە چونكە ئەم كەسانە باوەڕیان بە حیجاب نییە.