![](/files/saidmahamadyazdi-1.jpg)
کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاماژه به نه‌بوونی بودجه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه ده‌که‌ن، ده‌ڵێن که بۆ ته‌واوکردنی نه‌خۆشخانه نیوه‌چڵه‌کانی ئێستا چاویان له ده‌ستی خێرخوازانه.
دوکتور سه‌ید محه‌ممه‌د ئه‌یازی، قایمقامی وه‌زیری بێهداشتی ئێران ده‌ڵێ ٢٦٧ نه‌خۆشخانه‌ی نیوه‌چڵیان به‌سه‌ر ده‌ست‌دا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام پووڵیان نییه‌و بۆ ته‌واوکردنیان ته‌نیاو ته‌نیا چاویان له هیممه‌تی خێرخوازانه.
ئه‌و ده‌ڵێ بێتوو بۆ ته‌واوکردنی ئه‌و پڕۆژانه ته‌نیا پشت به بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت ببه‌سترێ، ئه‌وا ته‌واوکردنی ئه‌و کۆمه‌ڵه نه‌خۆشخانه‌یه هه‌ر نه‌بێ ٢٠ ساڵی کات ده‌وێ.
دوکتور محه‌ممه‌د ره‌زا نه‌ورۆزی، ڕاوێژکاری وه‌زیری بێهداشتیش ده‌ڵێ دروستکردنی نه‌خۆشخانه له وڵات‌دا تێچووی یه‌کجار زۆری هه‌یه‌و به‌پێی به‌راوردی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه هه‌ر ته‌ختێکی نه‌خۆشخانه ٥٠٠ میلیۆن تمه‌نی تێده‌چێ‌و ئه‌و تێچووه له شاره گه‌وره‌کان به‌هۆی گرانبوونی نرخی زه‌وی له یه‌ک میلیارد تمه‌نیش نیزیک ده‌بێته‌وه. به قسه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ٢٠٠ ته‌ختی له شاه گه‌وره‌کان هه‌ر نه‌بێ ٢٠٠ میلیارد تمه‌ن هه‌ڵده‌گرێ.
شایانی باسه که‌میی ته‌ختی نه‌خۆشخانه‌و به واتایه‌کی دیکه که‌میی نه‌خۆشخانه له ئێران به‌پێی حه‌شیمه‌ت‌و پێداویستییه‌کانی خه‌ڵک یه‌کێک له کێشه‌کانی خه‌ڵک‌و ده‌وڵه‌ت له به‌شی سڵامه‌تی‌یه‌و ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌مایسییه به بودجه‌ی ئێستا زیاتر له ٤٠ ساڵی کات ده‌وێ.