![](/files/bedonemarzzz.jpg)
ڕێكخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاندوە که دوو ساڵیش پاش هاتنە سەر كاری حەسەن ڕووحانی، سەركوتی ڕۆژنامەنووسان لە ئێران هەروا بەردەوامەو هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە.
ڕێكخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور لەم ڕاپۆرتەی خۆیدا، لە نێو ١٨٠ وڵاتی جیهاندا ئێرانی لە پلەی ١٧٣ داناوە.
ئەم ڕێكخراوە لە ڕاپۆرتەكەیدا هەروەها نووسیویەتی ڕێژیمی ئێران لە درێژەی ڕەوتی دەستبەسەر كردنی ڕۆژنامەنووساندا ٥٠ ڕۆژنامەنووسو چالاكی ئینتێرنێتی ڕاپێچی زیندان كردوە، هەر بۆیە لەم بوارەدا تا ئێستاشی لەگەڵ بێ یەكێك لە ٥ زیندانە گەورەكانی جیهان بۆ ڕۆژنامهنووسانە.
وڵاتانی فێنلاند، نۆروێژو دانمارك لە بواری ئازادیی ڕاگەیەندنهوه لە پلەی یەكەم تا سێیەم جێیان گرتووە.
لەم ڕاپۆرتەدا سەبارەت بە ئێران هاتوە كە بارودۆخی ئێران لە پلەبەندیی جیهانیی ئازادیی ڕاگەیەنەكان لە ساڵی ٢٠٠٣ دا زۆر شپڕزە بووەو هاتنە سەر كاری حەسەن ڕووحانیش وەك سەركۆماری گۆڕانخواز، كاریگەرییەكی ئهوتۆی لە سەر دۆخی ئازادیی زانیاری له ئێران دانەناوە.
ئەم ڕێكخراوە نێودەوڵەتییە هەروەها ڕایگەیاندوە لە ئێران هەر بە شێوەی ڕابردوو كارو چالاكیی ڕاگەیەنەكان ڕادەگیرێو، لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا شەپۆلی گرتن و دەستبەسەر كرانی ڕۆژنامەنووسان و وێبلاگنووسەكان هەروا بەردەوام بووە.
وهک لهو ڕاپۆرتهدا هاتووه بهڕێوهبهریی ئهو ڕهشبگیرو سهرکوتانه لەلایەن سپای پاسدارانو بە هاوكاریی چالاكانەی دەزگای قەزایی دهکرێ.