![](/files/zndan.jpg)
هه‌زار که‌س له ئێران به‌هۆی کێشانی چه‌کی له گۆتره‌و نه‌دانی ماره‌یی خراونه‌ته به‌ندیخانه‌وه.
ئه‌سه‌دوڵڵا جۆڵایی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ستادی دییه‌ی ئێران له وتووێژێک‌دا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "شهروند" باس له‌وه ده‌کا که ٢٧ ناوه‌ندو ڕێکخراوی ڕه‌سمی له ئێران له‌بواری فه‌رهه‌نگ‌سازیی گشتی‌دا چالاکن، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش زیاتر له ٩ هه‌زار که‌س به هۆی هه‌ندێ تاوانی وه‌ک نه‌دانی ماره‌یی، خۆدزینه‌وه له نه‌فه‌قه‌و هه‌روه‌ها کێشانی چه‌کی له گۆتره خراونه‌ته به‌ندیخانه‌وه.
جۆڵایی به ئاماژه به هه‌وڵه‌کانیان له پێداچوونه‌وه به قانوونی هه‌میشه‌یی بیمه‌ی زۆره‌ملێی که‌سی سێهه‌م ده‌ڵێ بێتوو ئه‌و قانوونه په‌سند نه‌کرابا، ئێستا ژماره‌ی گیراوه‌کان له ئێران له سۆنگه‌ی دییه‌ی ڕووداوه‌کانی هاتوچۆ یه‌ک له پێنجی ئێستا زیاتر ده‌بوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ستادی دییه‌ی ئێران ده‌لێ له ئێستادا که‌متر له ١٥٠٠ که‌س له زیندان به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆو نه‌دانی دییه به خوێنگره‌کان به‌ند کراون که ئه‌وه‌نده که‌سه له چاو حه‌شیمه‌تی زۆری ئێران‌و زۆریی ماشێن‌و که‌ره‌سته‌کانی هاتوچۆ له‌م وڵاته زۆر نییه.