![](/files/saidmahamadaiziii.jpg)
کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێ دابین‌کردنی پێداویستی‌یه ده‌رمانی‌و پزیشکی‌یه‌کانی سووریه‌و لوبنان ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
وه‌زیری بێهداشتی کۆماری ئیسلامی که له به‌ره‌به‌ری هه‌ڵگیرانی گه‌مارۆ جیهانی‌یه‌کان‌و زۆربوونی داهاتی کۆماری ئیسلامی سه‌ردانی سووریه‌و لوبنانی کردبوو، له دیدار‌و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی سووریه‌و لوبنان‌دا به‌ڵێنی پێدان که پێداویستی‌یه ده‌رمانی‌و پزیشکی‌یه‌کانی ئه‌وان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دابین ده‌کرێ.
حه‌سه‌ن هاشمی هه‌روه‌ها گوتی که کۆماری ئیسلامی به پێدانی بورسیه به خوێندکارانی سووری‌و حیزبوڵڵاهیی لوبنان، خوێندکاره پزیشکی‌یه‌کانیان له زانکۆ وه‌رده‌گرێ‌و دوو زانکۆی پزیشکیش له لوبنان‌دا ده‌کاته‌وه.
دابین‌کردنی پێداویستی‌یه ده‌رمانی‌و پزیشکی‌یه‌کانی سووریه‌و لوبنان له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له حاڵێک دایه که له ئێران کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاماژه به نه‌بوونی بودجه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه ده‌که‌ن، ده‌ڵێن که بۆ ته‌واوکردنی نه‌خۆشخانه نیوه‌چڵه‌کانی ئێستا چاویان له ده‌ستی خێرخوازانه.
دوکتور سه‌ید محه‌ممه‌د ئه‌یازی، قایمقامی وه‌زیری بێهداشتی ئێران چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا ڕاگه‌یاند که ٢٦٧ نه‌خۆشخانه‌ی نیوه‌چڵیان به‌سه‌ر ده‌ست‌دا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام پووڵیان نییه‌و بۆ ته‌واوکردنیان ته‌نیاو ته‌نیا چاویان له هیممه‌تی خێرخوازانه.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتبووی بێتوو بۆ ته‌واوکردنی ئه‌و پڕۆژانه ته‌نیا پشت به بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت ببه‌سترێ، ئه‌وا ته‌واوکردنی ئه‌و کۆمه‌ڵه نه‌خۆشخانه‌یه هه‌ر نه‌بێ ٢٠ ساڵی کات ده‌وێ.