![](/files/Kudak-Etiad-2.jpg)
كامبیز سوڵتانی نژاد، به‌رپرسی فێركاریی تاقیگه‌كانی ڕێكخراوی پزیشكی قانوونیی ئێران ده‌ڵێ به‌كار هێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ری سه‌نعه‌تی وه‌ك شیشه له ئێران ڕوو له زیاد بوونه.
سوڵتانی نژاد له لێدوانێك‌دا بۆ هه‌واڵده‌ریی حکومه‌تیی ئیرنا ڕایگه‌یاندوه ته‌مه‌نی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ری سه‌نعه‌تی له ئێران له نێوان ١٥ بۆ ٦٤ ساڵه‌و ده‌ڵێ: كه‌لك‌وه‌رگرتن له ماده‌ی هۆشبه‌ری شیشه سه‌دی ٢٦ی ماده هۆشبه‌ره‌كانی له خۆگرتووه و به‌م پێیه پاش تریاك‌و باقی جۆره‌کانی لێ‌گیراوی دیكه‌ی ئه‌م ماده هۆشبه‌ره، شیشه دووهه‌مین ماده‌یه كه تووشبووانی ئه‌م وڵاته به كاری دێنن.
به قسه‌ی ناوبراو، سه‌دی ٤٥ی موعتاده‌كانی ئێران ته‌مه‌نیان ژێر ٢٩ساڵه.
سوڵتانی نژاد ئاماری قوربانیانی ماده هۆشبه‌ره‌كانی ئێرانی له ساڵی ١٣٨٤ تا ١٣٩٣ نزیكه‌ی ٤٠ هه‌زار كه‌س بووه.
عه‌لیڕه‌زا نه‌ورۆزی، سه‌رۆكی ئیداره‌ی پێشگیری و ده‌رمانی زیانه‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشت، ده‌رمان‌و فێكاریی پزیشكیی ئێرانیش مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ گوتبووی له هه‌ر ساڵ‌دا ٣ هه‌زار كه‌س له‌م وڵاته به هۆی توشبوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
به‌پێی ئاماره ناڕه‌سمی‌یه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه زیاتر له ٤ میلیۆن كه‌س له ئێران موعتادن‌و سه‌دان هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش هه‌ر بۆ كه‌یف خۆشی كه‌لك له ماده هۆشبه‌ره‌كان وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ها سه‌دی ١٠ی موعتاده‌كانیش له ژنان پێك هاتووه.
شایانی باسه ئه‌م ئاماره له ساڵی ٨٥، سه‌دی ٥ بووه‌و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا نزیك دوو هینده زیادی كردوه.