![](/files/nirohayemosalah.jpg)
كاربه‌ده‌ستێكی ستادی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران وێڕای دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌حه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ مه‌جلیس له بابه‌ت فرۆشتنی سه‌ربازی به‌م كه‌سانه‌ی زیاتر له ٥ ساڵه خۆیان لێ دزیوه‌ته‌وه، گوتی له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌م ستاده، ئه‌م كه‌سانه‌ی زیاتر له ٩ ساڵه خۆیان له سه‌ربازی كردن دزیوه‌ته‌وه بۆ مه‌عاف كران ده‌بێ جه‌ریمه‌ش بده‌ن.
ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕووحانی له لایه‌حه‌ی بوودجه‌ی ساڵی ٩٥ دا پێشنیاری كردووه تا ئه‌م كه‌سانه‌ی ماوه‌ی زیاتر له 5 ساڵه خۆیان له سه‌ربازی كردن دزیوه‌ته‌وه، بتوانن به تێكردنی جه‌ریمه له سه‌ربازی كردن مه‌عاف بن. له ساڵی ٩٤، ئه‌م ده‌رفه‌ته ته‌نیا بۆ كه‌سانێك ده‌ڕه‌خسا كه زیاتر له ٨ ساڵ له کاتی سه‌ربازی كردنیان تێپه‌ڕیبوو.
به‌پێی قانوونی لایه‌حه‌ی بوودجه‌ی ٩٥، ئه‌گه‌ر مه‌جلیس په‌سندی بكا، ئه‌م که‌سانه‌ی كه زیاتر له ٥ ساڵه خۆیان له سه‌ربازیکردن بواردوه، به‌پێی ئاستی خوێندهوارییانو به مه‌رجێك كه ١٠ هه‌تا ٥٠ میلیۆن تمه‌ن وه‌ك جه‌ریمه به ده‌وڵه‌ت بده‌ن، له سه‌ربازی كردن مه‌عاف ده‌بن؛ به‌ڵام ئه‌م لایه‌حه‌یه له‌گه‌ڵ دژایه‌تیی ستادی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان ڕووبه‌ڕوو بۆته‌وه.
مووسا كه‌ماڵی، جێگری ئیداره‌ی سه‌رمایه مرۆیییهكانی ستادی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان ڕایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت دوو مه‌رجمان داناوه، یه‌كیان ئه‌وه‌ی كه بڕی جهریمهكان زیاتر بكرێن‌و ئه‌وی دهیكهشیان ئه‌وه‌یه كه نه‌ك هه‌ر بنه‌مای خۆبواردنهکان له سه‌ربازی كه‌م نه‌كرێته‌وه به‌ڵكوو تا ٩ ساڵ‌و ته‌نانه‌ت زۆرتریش به‌رز بكرێته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وێڕای ئاماژه به هاتنه دی مه‌رجی زۆر كردنی بڕی جهریمهكان، گوتی: ده‌وڵه‌ت بڕیاری داوه له‌م لایهحهیهدا ئه‌م سه‌ربازانه‌ی كه ماوه‌ی 5 ساڵه خۆیان دزیوه‌ته‌وه جه‌ریمه بكا، یانی بڕی جهریمهكان تا ئاستی سه‌دی ٤٠ زۆرتر ده‌بن، به‌ڵام مه‌رجی دووهه‌م جێبه‌جێ نه‌كرا و ئێمه‌ش به‌دژی مه‌رجی ٥ ساڵ خۆدزینه‌وه له سه‌ربازی كردنین.
له لایه‌حه‌ی ده‌وڵه‌تدا پایه‌ی جه‌ریمه بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ی كه ماوه‌ی زیاتر له ٥ ساڵ له كاتی سه‌ربازی كردنیان تێپه‌ڕیوه‌و ئاستی خوێنده‌وارییان ژێر دیپڵۆمه ١٠ میلیۆن تمه‌ن وه‌به‌ر چاو گیراوه، بۆ كه‌سانی دیپڵۆم ١٥ میلیۆن، سه‌رووی دیپڵۆم ٢٠ میلیۆن، لیسانس ٢٥ میلیۆن، سه‌رووی لیسانس ٣٠ میلیۆن، دوكتورای غه‌یری پزیشكی ٣٥ میلیۆن، دوكتورای پزیشكی ٤٠ میلیۆن و پزیشكانی پسپۆڕ و به‌رزتر ٥٠ میلیۆن تمه‌نیان وه‌ك سزا بۆ وه‌به‌رچاو گیراوه.
شایانی باسه ساڵی ڕابردوو ڕێژه‌ی ئه‌م سه‌ربازانه‌ی كه قانوونی كڕینه‌وه‌ی سه‌ربازی ده‌یگرتنه‌وه نزیكه‌ی ٢ میلیۆن كه‌س بووه‌و به قسه‌ی عه‌بباس عه‌لی مه‌نسووری، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی ئه‌منیه‌تی میللیی مه‌جلیسی ئێران ٣٠٠ هه‌زار ئێرانی خوێنده‌وار له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن كه به‌هۆی سه‌ربازییان نه‌کردوه. ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران.