![](/files/saidhuseeen.jpg)
سه‌دی ٩٩ ریفۆرمخوازه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیس‌دا سه‌لاحییه‌تیان ڕه‌د كراوه‌ته‌وه.
حوسێن مه‌رعه‌شی، ئه‌ندامی شورای سیاسه‌تگوزاریی ریفۆرمخوازه‌کان گوتی له ٣ هه‌زار به‌ربژێری ریفۆرمخواز كه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیس‌دا ناونووسی‌یان كردبوو، ته‌نیا ٣٠ كه‌س ته‌ئییدی سه‌ڵاحییه‌ت كراون‌و، به‌م پێیه ته‌نیا سه‌دی ١ ریفۆرمخوازه‌کان له‌لایه‌ن شووڕای نیگابانه‌وه ده‌نگی به‌ڵێ‌یان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کان‌دا پێ‌دراوه.
به قسه‌ی ئه‌م ئه‌ندامه‌ی حیزبی "كارگوزاران" ته‌نیا ٥ به‌ربژێر له تاران‌و نزیك به ٢٥ به‌ربژێری ریفۆرمخوازی دیکه له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران له هه‌یئه‌تی جێبه‌جێ‌كردن‌دا ته‌ئییدی سه‌ڵاحییه‌ت كراون.
ڕۆژنامه‌ی ئێران سه‌ر به ده‌وڵه‌ت له ڕاپۆرتێک‌دا ده‌ڵێ سه‌لاحیه‌تی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی حیزبه‌كانی ئێعتمادی میللی، كارگوزارانی سازه‌نده‌گی، ئیتیحادی میلله‌تی ئێران، ئیراده‌ی میلله‌تی ئێران‌و نێدای ئێرانیان له لایه‌ن هه‌یئه‌ته‌كانی چاوه‌دێری به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ڕه‌د كراوه‌ته‌وه.
له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش نزیك به ته‌واوی ڕێفۆرم‌خوازه‌كان‌و ئه‌م كه‌سانه‌ی كه جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك بوون ڕه‌د كراونه‌ته‌وه، بۆ نموونه سه‌ڵاحیه‌تی هه‌موو ڕێفۆرم‌خوازه‌كانی ساینقه‌ڵا و تیكاب ڕه‌د كراوه‌ته‌وه‌و كورده‌كانیش نه‌یانتوانیوه له‌م حه‌وزه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌دا به‌شدار بن.
جێی باسه که له‌گه‌ڵ ئه‌و شاڵاوه‌ی ڕه‌دی سه‌ڵاحییه‌ته‌کان‌دا سه‌لاحیه‌تی ٥٠ نوێنه‌ری ئێستای مه‌جلیسیش له لایه‌ن شوورای نیگابانه‌وه ڕه‌د كراوه‌ته‌وه