به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سه‌بت‌و ئه‌حواڵی پارێزگای ورمێ گوتی، له ماوه‌ی ٩ مانگی ئه‌مساڵدا ٤ هه‌زارو ٧٨٠ ژیانی هاوبه‌ش له‌م پارێزگایه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه؛ به مانایه‌كی دیكه له كه‌متر له هه‌ر یه‌ک سه‌عات‌و نیودا ژیانێكی هاوبه‌ش له‌م پارێزگایه به جیابوونه‌وه کۆتایی هاتوه.
محه‌ممه‌د جه‌وان وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵ‌و ئاماره گوتی: ئه‌م ڕێژه ته‌ڵاقه له ماوه‌ی ٩ مانگی ئه‌مساڵدا له چاو ساڵی پێشوو سه‌دی ٤ زیادی کردوه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاماری ته‌ڵاق له ساڵی ٨٨ تا ئێستا ڕێژه‌ی ته‌ڵاق له چاو پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش به‌گشتی له پارێزگای ورمێ قه‌ڵه‌مبازی داوه‌و ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژێ له حاڵ به‌رزبوونه‌وه دایه؛ به شێوه‌یه‌ك كه ساڵی ٨٨ له به‌رامبه‌ر یه‌ك ته‌ڵاق‌دا ٨ ژیانی هاوبه‌ش پێك ده‌هات؛ به‌ڵام ئێستا ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ ٥ حاڵه‌ت دابه‌زیوه.
كۆمه‌ڵناسان ده‌ڵێن، هه‌ژاری، تووشبوون به ماده‌ی هۆشبه‌ر، ده‌ستێوه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كان له ژیانی ژن‌و مێرده‌کان، ڕاكردنی كچ‌و كوڕ له واقعییه‌ته‌کانی ژیان‌و لێك تێنه‌گه‌یشتن به‌شێك له هۆكاره سه‌ره‌کی‌یه‌كانی ته‌ڵاق له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانه.