![](/files/zarifokeryyyyyy.jpg)
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کردوە کە ئێرانو ئەمریکا کێشەیەکی کۆنی قانوونیی نێوانیان کە لە دادگای لاهەدا، دەیان ساڵ بوو لە گەڕ دابوو، چارەسەریان کردوە.
جان کێڕی، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کردوە کە وڵاتەکەی ٤٠٠ میلیۆن دۆلار پوڵی ئێران کە پێش پچڕانی پەیوەندیییەکانی نێوان دوو وڵات، لە ژمارە حسابێکی باوەڕ پێکراو دا پاشەکەوت کرا بوو، لەگەڵ سوودەکەی، دەداتەوە ئێرا. بە قسەی وەزارەی دەرەوەی ئەمریکا، قازانجی ئەو پووڵە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو دا گەیشتبووە میلیاردێک و سێ سەد میلیۆن دۆلار، کە ئەویش دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئێران.
پێویست بە ئاماژەیە کە ئەو پوڵانە پێش ڕووخانی ڕژیمی پاشایەتی، بۆ کڕینی چەکو چۆڵو کەرەستەی نیزامی نێردرابووە ئەمریکا، بەڵام پاش ڕوخانی شاو پچرانی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات، دەستی بە سەرداگیرابوو.
لە لایەکی دیکەوە تەواوی ئەو ٤٧٠٠ سکاڵا نامەیە کە لە لایەن کەسو شیرکەتە ئەمریکاییەکانەوە دژ بە ئێران، لە دادگای لاهای تۆمار کرابوونو بەشیکی زۆریان دەگەڕێنەوە بۆ ساڵی ١٩٨١ی زایینی، لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوو دا چارەسەر کراون و بڕی دوو میلیارد و ٥٠٠ میلیون دۆلار لە پارە دەست بەسەر دا گیراوەکانی ئێران، دراوەتەوە بە خاوەنی سکاڵانامەکان.
پێویست بە ئاماژەیە کە باراک ئۆباما، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە میانەی قسەکانیدا کە سەبارەت بە ڕێکەوتنی نێوان وڵاتەکەی ئێران کردنی، ئاماژەی بەوە دا کە هەموو گرفتە قانوونیو داراییەکانی نێوان دوو وڵات چارەسەر دەکرێن، بەڵام ئەوە بەو مانایە نیە کە ئەمریکا چاوپۆشی لە کردەوە دژە قانونییەکانی دیکە ئێران دەکا.