![](/files/nafteirannnnn.jpg)
دوو پاڵاوگه‌ی گه‌وره‌ی كۆره‌ی باشوور ده‌ڵێن پێشمه‌رجیان بۆ كڕینی نه‌وت له شیركه‌تی میللیی نه‌وتی ئێران داناوه‌و ده‌ڵێن ده‌بێ بۆشکه‌ی ٣ دۆلار هه‌زرانتر له نرخی بازاڕیان بداتێ.
شیركه‌تی میللیی نه‌وتی ئێران له حاڵێك‌دا بڕیاری به‌رزکردنه‌وه‌ی ٥٠٠ هه‌زار بۆشكه به‌رهه‌مهێنان‌و هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو بۆ جێبه‌جێ‌كردنی قۆناخی یه‌كه‌می پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكانی داوه كه تێکچوونی باڵانسی داوا‌و خستنه‌ڕوو له بازاڕی نه‌وت کێشه‌ی زۆری بۆ پڕۆژه‌کانی ئێران ناوه‌ته‌وه.
به هۆی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان له هێندێك له وڵاتانی نه‌وتیی جیهان وه‌ك عه‌ره‌بستان، ڕووسیه و عێراق، له ئێستا ڕۆژانه نیزیک به ٢ میلیۆن بۆشكه نه‌وتی زیاده له بازاڕ هه‌یه كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دابه‌زینی ئازادی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان‌دا.
له ڕه‌وتی ئه‌م گۆڕانكارییانه‌دا بازاڕی نه‌وت كه ئه‌م بازاڕه به بڕوای ئابووریناسان بۆته بازاڕی به‌كارهێنه‌ران تا به‌رهه‌مهێنه‌ران، هێندێك له پاڵاوگه‌كانی كوره‌ی باشوور به دانانی پێشمه‌رج له به‌رده‌م شیركه‌تی نه‌وتی ئێران، داوای كردوه كه نه‌وت به نرخێکی هه‌رزانتر به‌م وڵاته بفرۆشێ.
سایتی ئینترنێتیی "فۆكۆس نیوز" به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك له زمان ڕۆژنامه‌یه‌كی كۆره‌ی باشووره‌وه ئاشکرای کردوه كه دوو شیركه‌تی گه‌وره‌ی نه‌وتی ئه‌م وڵاته یانی شیركه‌تی "ئێنوویه‌شێن" و "هینودای ئۆیل بانك" داوایان له ئێران كردوه كه ئاماده‌ن به مه‌رجی داشکاندنی ٣ دۆلار بۆ هه‌ر بۆشكه‌یه‌ك نه‌وت له‌و وڵاته بکڕن..
شایانی باسه كه كۆی گشتیی هاورده‌ی نه‌وتی ئه‌م دوو شیركه‌ته گه‌وره‌یه‌ی كۆره له ساڵی ٢٠١١ بۆ ٨٧ میلیۆن بۆشكه به بڕی ٩ میلیارد‌و ٢٠٠ میلیۆن دۆلار بووه، ئه‌مه له حاڵێك‌دایه كه ئاماری هاورده‌ی نه‌وتی ئه‌م دوو شیركه‌ته له ئێران له ساڵی ڕابردوو بۆ ٤٥ میلیۆن بۆشكه‌و بۆ ٤ میلیارد‌و ٥٠٠ دۆلار له که‌می داوه.