![](/files/bikariiii.jpg)
له حاڵێكدا وه‌زیری كار له‌م دواییانه‌دا به‌ڵێنیی ئه‌وه‌ی دابوو كه نرخی بێكاری بۆ ئاستی یه‌ك ڕه‌قه‌می داده‌به‌زێ، به‌ڵام ناوه‌ندی ئاماری ئێران ڕایگه‌یاندوه كه نرخی بێكاری له ٢١ پارێزگای ئێران ئێستاش دوو ڕه‌قه‌می دایه.
تاوتوێ‌كردنی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری ئێران له بارودۆخی نرخی بێكاریی پارێزگاكان له پاییزی ئه‌مساڵ ئه‌مه ده‌رده‌خا كه نرخی بێكاری له ٢١ پارێزگای ئێران هه‌روا ٢ ڕه‌قه‌می‌و له سه‌رووی سه‌دی ١٠یه‌و ته‌نیا له ٩ پارێزگا نرخه‌كان كه‌متر له سه‌دی ١٠یه‌و یه‌ك ڕه‌قه‌می تۆمار كراوه.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌م ئاماره له حاڵێك دایه كه عه‌لی ڕه‌بیعی، وه‌زیری كار ڕۆژی ڕابردوو به‌ڵێنیی ئه‌وه‌ی دا كه نرخی بێكاری له ئاستی ئێران یه‌ك ڕه‌قه‌می ده‌كرێ.
ئه‌م ڕاپۆرته ده‌ڵێ له پاییزی ئه‌مساڵ، نرخی بێكاریی پارێزگای كرماشان به سه‌دی ١٩، به‌رزترین نرخی بێكاری له نێو پارێزگاكانی ئێران دایه‌و پارێزگای مه‌رکه‌زی به سه‌دی ٥ی نرخی بێكاری، که‌مترین نرخی بیکاریی له نێو هه‌موو پارێزگاكانی ئێران‌دا هه‌یه.
ئه‌گه‌رچی نرخی مام ناوه‌ندیی نرخی بێكاری له پاییزی ئه‌مساڵ‌دا سه‌دی ١١ كه‌متر له وه‌رزی هاوین بووه، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه، نرخی به‌شداریی ئابووریی خه‌ڵكیش تا ئاستیکی زۆر دابه‌زیوه كه ده‌توانێ له دابه‌زینی نرخی بێكاری‌دا كاریگه‌ریی هه‌بێ.
زۆربه‌ی كاته‌كان دابه‌زینی نرخی به‌شداری له لایه‌ن ئابووری‌ناسان به ناهومێدیی لاوان له دۆزینه‌وه‌ی كار، چاوه‌ڕوانی بۆ كار له خولێكی دیكه، خوێندن له ئاستی زانكۆ، پشووی كاتی‌و پاشان هه‌وڵدان بۆ چوونه نێو بازاڕی كار‌و هێندێك بابه‌تی پێوه‌ندیداری دیكه لێک ده‌درێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه هێشتا مه‌ودای بێكاری له نێوان پارێزگاكانی ئێران زۆره‌و نزیك به ٤ به‌رابه‌ره كه نیشانه‌ی به‌ربڵاویی ناهاوسه‌نگیی هه‌ل‌و ده‌رفه‌ته‌کان و سه‌رمایه‌دانان له ئێرانه. ئه‌وه‌ی كه نرخی بێكاری له پارێزگای مه‌رکه‌زی سه‌دی ٥ و له كرماشان سه‌دی ١٩یه، ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌م ڕاستییه‌یه.