![](/files/eraqchiii.jpg)
ڕێكخراوی هاوكاریی ئیسلامی له کۆبوونهوهی خۆیدا که له ڕیاز پێتهختی عهرهبستان گرتی، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی سهبارهت به پەلاماردانی باڵوێزخانەی عەرەبستان مهحکوم کرد.
لە حاڵێكدا كە كۆبوونەوەی نائاسایی ڕێكخراوی هاوكاریی ئیسلامی، هێرشكردن بۆسەر شوێنە دیپڵۆماتیكەكانی عەرەبستانی لە ئێران مەحكووم كردوەو كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە دەستێوەردان لە كاروباری نێوخۆیی وڵاتانی ناوچە تاونبار كردووە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەخنەی لەم بڕیاره گرتوە.
ڕێكخراوی هاوكاریی ئیسلامی ٥٧ ئەندامی هەیەو وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ئەم ڕێكخراوەیه بە مەبەستی تاوتوێكردنو پێڕاگەیشتن بەم هێرشە، لە جەدە لە دەوری یەكتر كۆبوونەوە.
عێراقچی كە وەك نوێنەری ئێران لەم كۆبوونەوەیەدا بەشداری كردبوو، سەبارەت بە كاردانەوەی ڕێكخراوی هاوكاریی ئیسلامی لە بابەت ئەم مەسەلە، ڕهخنهو بەداخبوونی خۆی دەربڕی.
بەیاننامەی كۆنفرانسی ئیسلامی، ئێرانی بە پەلاماردانی شوێنە دیپڵۆماتیكەكانی عەرەبستان، دەستێوەردان لە كاروباری نێوخۆیی وڵاتانی دیكە، هەوڵی تاقم گەراییو پشتیوانیكردن لە تێرۆریسم تاوانبار كردوە.