![](/files/japonoirannnn.jpg)
ژاپۆن ڕۆژی هەینی ٢ی ڕێبەندان بە ڕەسمی گەمارۆكانی خۆی بەدژی ئێران هەڵوەشاندەوە.
فومیو كیشیدیا، وەزیری دەرەوەی ژاپۆن ڕایگەیاندوە كە بە نیازە بەم زووانە ڕێككەوتننامەیەكی تیجاریش لەگەڵ ئێران ئیمزا بكا تا لە ئێران پشتیگیری لە شیركەتەكانی ئەم وڵاتە بكا.
ئابووریی ژاپۆن كە تا ئاستێكی زۆر پشتی بە هاوردەی نەوتی وڵاتانی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست بەستووە، لە ماوەی ئەم ساڵانەدا كە پهروهندهی ئهتومیی ئێران لە ڕۆژهڤ دابوو، پێوەندییە دۆستانەكانی خۆی و لە سەرووی هەمووانەوە پێوەندییە دیپڵۆماتیكەكانی لەگەڵ ڕێژیمی تاران پاراستبوو، بەڵام لەژێر فشاری وڵاتە ڕۆژاواییەكاندا ناچار ببوو ئاستی هاوردە كردنی نەوت له ئێران كەمتر بكاتەوە.
هەواڵدەریی فەرانسە دەڵێ لە حاڵی حازردا نزیكەی ٣٠ شیركەتی ژاپۆنی لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا، ئامادەی هاتن بۆ بازاڕی ئابووریی ئێرانن، بۆ نموونە ئامادەن لە بوارەكانی ئۆتۆمبێل، وزە، پزیشكی، فێركاریو ماڵییەوە لەگەڵ ئەم وڵاتە هاوكاری بكەن.
بەم حاڵەش دەوڵەتی ژاپۆن هەوڵ دەدا لە پێوەندییەكانی خۆیدا لەگەڵ كۆماری ئیسلامی بەو پەڕی وریایییەوە هەنگاو بنێ تاكوو نەبێتە هۆی ورووژاندنی وڵاتانی ناوچە، وەك عەرەبستانی سعوودی.