![](/files/kurexane.jpg)
له نێو ٤٠٠ كووره‌خانه‌ی تاران‌دا زیاتر له ٣٥٠ كووره‌خانه‌یان داخراون‌و له ئێستادا كه‌متر له ٥٠ی ئه‌وان خه‌ریكی كار كردنن.
غوڵام‌ڕه‌زا عه‌بباسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سینفیی كرێكارانی كووره‌خانه‌كانی پارێزگای تاران وێڕای دان پێدانان به‌م بابه‌ته كه له حاڵی حازردا کار‌و به‌رهه‌م‌هێنان له كووره‌خانه‌كان به‌شی زۆری ڕاگیراوه‌و سێ به‌ش له چوار به‌شی له کار که‌وتوون، ده‌ڵێ: گیروگرفتی ماڵی، نه‌بوونی پووڵ‌و نه‌غدینه‌یی و شكستی بازاڕ ئه‌م بارودۆخه ناله‌باره‌ی لێ كه‌وتۆته‌وه.
شایانی باسه به‌هۆی قه‌یرانی بازاڕی فرۆشی کوره‌خانه‌کان، نزیكه‌ی ٢٥ هه‌زار كرێكاری ئه‌م كووره‌خانه‌و کارگه‌یانه بێكار بوون‌و زۆربه‌ی ئه‌م كه‌مه به‌رهه‌مه‌ش كه له كووره‌خانه‌کان وه‌ده‌ست كه‌وتووه تا ئێستا نه‌فرۆشراون‌و به‌سه‌ر ده‌ستی خاوه‌ن كووره‌خانه‌كان‌دا ماونه‌ته‌وه.