![](/files/qaradad-nafti.jpg)
ئێران پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌مارۆ جیهانی‌یه‌كان یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی فرۆشتنی نه‌وتی خۆی بۆ ئورووپا له‌گه‌ڵ شیركه‌تی هلینك پێترۆلیۆم، گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی نه‌وتی یوونان ئیمزا كرد.
ئه‌م گرێبه‌سته هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنی بۆ ئازادكرانی سه‌رچاوه ماڵی‌یه‌كانی سه‌ر به شیركه‌تی میللیی نه‌وتی ئێرانیش خۆش ده‌کا كه ٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی جێبه‌جێ كرانی گه‌مارۆكان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو.
ڕێككه‌وتنی ده‌سپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ یوونان پاش دیداری ڕۆژی هه‌ینیی ئه‌میرحوسێن زه‌مانی نیا، جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران‌و پانووس ئێسكۆرلتیس، وه‌زیری وزه‌ی یوونان له ئاتێن جێبه‌جێ‌کرا.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕێكخراوی هه‌واڵگریی وزه‌ی ئا‌مریكا، پێش جێبه‌جێ كرانی گه‌مارۆكان به‌دژی ئێران، ئورووپا دووهه‌مین كڕیاری سه‌ره‌كیی نه‌وتی ئێران بوو که له ساڵی ٢٠١١ ڕۆژانه نزیكه‌ی ٦٠٠ هه‌زار بۆشكه نه‌وتی له‌م وڵاته ده‌كڕی.
به‌م جۆره كه ئێران باس ده‌كا له به‌رنامه‌ی‌دا به زووترین کات ڕۆژانه ٥٠٠ هه‌زار بۆشكه به هه‌نارده‌ی نه‌وتی خۆی زیاد ده‌كا. ئه‌وه له حاڵێك‌دایه كه له ماوه‌ی ١٢ ساڵی ڕابردوودا زێده‌بایی نه‌وت له بازاڕ، نرخی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی گه‌یاندۆته نزمترین ئاستی خۆی