![](/files/panahjoyanann1.jpg)
ساڵانە زیاتر لە ٦٠ میلیارد دۆلار له سۆنگهی كۆچكردنی بژاردەكان زیان بهر ئێران دەكەوێ كە ئەمه ڕێک سەدی ١٥ی بەرهەمی ناخالیسی نێوخۆی ئێرانە.
بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە لە لایەن ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانهوه كراوە، ئێران لە بواری ڕاكردنی مێشكەكان لە ئاستی جیهاندا لە پلەی یەكەم دایەو ساڵانە ١٨٠ هەزار پسپۆڕ لە بوارە جیاجیاكان ئێران بەجێ دێڵن كە گرینگترین هۆكارەكانی جێ نهکهوتنو خۆ نهدیتنهوهی ئەم بژاردانە لە ئێران دایە.
كۆمەڵناسان دەڵێن سەرنجنەدان بە شایستەسالاری لە دابەشكردنی ئیمكاناتو هەلی كاریو پێگهی سیاسیو سپاردنی كار بەم كەسانەی توانای ڕاپهڕاندنیان نییەو لە پەراوێزخستنی كەسانی پسپۆڕو لێهاتوو، ڕەگو ڕیشەی سەرەكیی سەدی ٨٠ی گیروگرفتی ئێرانەو ههر ئەمەشە که به هۆکاری ڕاكردنی سەرمایە زانستییهکان له ئێران دەزاندرێ.