![](/files/yunus_aghayan03.jpg)
یوونس ئاقایان، به‌ندكراوی عه‌قیده‌تی له زیندانی مه‌هاباد که ماوه‌ی ١٢ساڵه له زیندان دایه، بۆ چه‌نده‌یه‌مین جار داوای مه‌ره‌خه‌سی كردوه، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی له پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به ناوبراو خۆ ده‌بوێرن.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران داوای یوونس ئاقایان له لایه‌ن دادگای ئینقلاب‌و زیندان ته‌ئیید كراوه، به‌ڵام ئیداره‌ی ئیتلاعات‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی‌یه‌كان تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ ڕه‌زامه‌ندییان له سه‌ره چوونه مه‌ره‌خه‌سیی ناوبراو نه‌داوه.
ئه‌م به‌ندكراوه به‌دوای تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری له‌گه‌ڵ هێزه ئینتزامی‌یه‌کانی میاندواو و كۆمه‌ڵێك له ڕێڕه‌وانی ئایینی ئه‌هلی هه‌ق "یاری" له ئاوایی وشته‌په له ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٨٣ ده‌سبه‌سه‌ر كرا‌و، ئێستا پاش تێپه‌ڕكردنی ١٢ ساڵ مه‌ره‌خه‌سیی نه‌دراوه‌تێ.
ناوبراو که پێشتر حوکمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پابوون له مانگی خه‌رمانانی ساڵی ٩٤ حوكمه‌که‌ی بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایه داشكاو له به‌ندیخانه‌ی شاری زه‌نجان‌ڕا بۆ زیندانی شاری مه‌هاباد گواسترایه‌وه.