![](/files/shlikkkkkk.jpg)
كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ ده‌ڵێن له ساڵی ٢٠١٥دا به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منیه‌تی‌و به‌ناو ئینتزامی‌یه‌كانی كۆماری ئیسلامی له پارێزگای سیستان‌و به‌لووچستان تا ئێستا ٥٢ كه‌س كوژراون‌و برینداربوون.
به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه ٩ كه‌س بریندار‌و ٤٣ كه‌سی دیكه‌ش كوژراون كه له‌م نێوه‌دا ٦ ژن و منداڵ كوژراون برینداری بوون.
هه‌روه‌ها له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه زۆربه‌ی كوژراوه‌کان یان برینداربووان به قسه‌ی كۆماری ئیسلامی تۆمه‌تی پێ‌بوونی كاڵای قاچاخیان وه‌پاڵ دراوه، بۆ نموونه فرۆشتنی بێنزین و گازۆئیل، پارچه‌و هه‌روه‌ها پێ‌بوونی كاڵای مه‌سره‌فی له ناوچه‌ی ئازادی چابه‌هار.
خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش ده‌ڵێن به هۆی هه‌ژاری‌و بێ‌کاری به ناچار ڕوویان له‌و کاره كردوه كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن‌و بۆ به‌ده‌ست هێنانی نانێك بۆ ماڵ‌و منداڵه‌كانیان مایه له ژیانیان داده‌نێن.