![](/files/aliakbarwelatiiiii.jpg)
ئێران ده‌لێ دژی دروست‌بوونی هه‌ر چه‌شنه هه‌رێم‌و ده‌وڵه‌تێکی کوردی له عێڕاق‌و تورکیه‌یه‌و ئه‌وه به پیلانی ئیسڕائیل به دژی جیهانی ئیسلام ده‌زانێ.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری نێودەوڵەتی خامنه‌یی وێڕای ده‌ربڕینی ڕاشکاوانه‌ی دژایەتی رێژیمه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دروست‌بوونی دەوڵەتی کوردستان گوتی ئه‌وه ئیسرائیله که بەنیازی پارچە پارچەکردنی وڵاتانی ناوچەکەیەو، ئێران نایه‌ڵێ ئه‌و خه‌ونه‌ی ئیسڕائیل بێته دی.
ویلایەتی لە پەراوێزی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی " مەترسی گرووپە تەکفیرییەکان بۆ جیهانی ئێستا" کە لە ئەنکارا، پێته‌ختی یورکیه بەڕێوەچوو، لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی قسەکانی وەزیری دادی ئیسرائیل لەسەر پێویستی دروستکردنی دەوڵەتی کوردستان ڕایگه‌یاند که نایه‌ڵن ئیسرائیل بەو ئامانجەی بگا. ئه‌و گوتی: ئامانجی ئیسرائیل دروستکردنی ئیسرائیلی دووەم و سێیەمە لە ناوچەکەو پارچە پارچەکردنی وڵاتانی ناوچەکەیە.
راوێژکاری نێودەوڵەتی خامنه‌یی له درێژه‌دا گوتی: تورکیه وڵاتیكی گرینگی جیهانی ئیسلامەو ئێران دژی دابه‌شبوونی ئه‌و وڵاته‌یه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که وەزیری دادی ئیسرائیل چەند رۆژ له‌وه پێش پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ دروست‌بوونی دەوڵەتی کوردستان راگەیاندبوو.
سه‌رچاوه: ڕووداو