کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێعدامكرانی ٨٣٠ بەندكراو لە ئێران لە ماوەی ١٠ مانگی سەرەتای ٢٠١٥دا

06:42 - 8 رێبەندان 2715

ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ كە ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ڕێبەندان بڵاوكرایەوە، دەڵێ بارودۆخی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران لە چاو ساڵانی پێشوو ئاڵوگۆڕێكی ئەتۆی بەسەردا نەهاتووە. ڕێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ لە سەرەتای ئه‌و بەشه‌ی پێوەندی بە ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌، نوسیویه‌تی كە لە ماوەی ساڵی ٢٠١٥ هێزە سەركوتكەرەكانی وەك ئیتلاعات، سپای پاسداران‌و دەزگای قەزایی هێزی خۆیان تا ئێستاشی لەگەڵ بێ پاراستوەو تاوانبارتری‌ و سەرەكیترین پێشێكارییەكانی مافی مرۆڤ لە ئێران لە لایەن ئەوانەوە دەكرێ. لە سەرەتای ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە كە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ ساڵی ٢٠١٥ دا تا سەرەتای مانگی نوامبر لانیكەم ٨٣٠ بەندكراویان ئێعدام كردوە. ئەم ڕاپۆرتە بە تێرو تەسەلی باس لە بارودۆخی ناله‌باری ئازادیی ڕادەربڕین، بارودۆخی بەندكراوانی سیاسی، مافی ژنان، كەمینە نەتەوەیی‌و پەنابەران لە ئێران کراوه‌و له‌ درێژه‌دا هاتووه‌ که‌ ڕێژیمی ئێران سەرەڕای ڕێككەوتن لەگەڵ ئورووپاو كۆمەڵگەی جیهانی هێشتا ئیزنی بە ئەحمەد شەهید، ڕاپۆرتنێری تایبەتی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان‌و هەروەها پسپۆڕانی مافی مرۆڤی ئەم ڕێكخراوە نەداوە كە سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ بکا.