کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزبوونەوەی دوو بەرابەری مردنی كرێكاران بە هۆی ڕووداوی كار لە پارێزگای سنە

06:52 - 8 رێبەندان 2715

ئەمساڵیش مردنی كرێكاران به‌هۆی ڕووداوی كار لە پارێزگای سنە بۆ ئاستێكی بەرچاو بەرزبۆتەوە. بەپێی قسەی غوڵامڕەزا هومایونپوور، بەڕێوەبەری گشتیی پزیشكی قانوونیی پارێزگای سنە لە ماوەی ٨ مانگی سەرەتای ئەمساڵ یانی تا كۆتایی مانگی خەزەڵوەر، ٢٢ كەس لە كاتی كاركردن‌دا لەم پارێزگایە گیانیان لەدەست داوەو ئەمە لە حاڵێك دایە كە لە ماوەی ٨ مانگی ساڵی پێشوو ١٢ كەس به‌و هۆیه‌ مردوون؛ بە واتایەكی دیكە مه‌رگی کرێکاران به‌هۆی ڕووداوی کار دوو هینده‌ی ساڵی ڕابردوو زیادی کردوه‌. هەربەپێی قسەكانی ناوبراو لە ماوەی ٨ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٢٠ پیاو و ژنێك بە هۆی ڕووداوی كار گیانیان لە دەست داوە، بەڵام لە ساڵی هه‌موو قوربانیانی ڕووداوی کار پیاو بوون.