![](/files/rohaniiiopresss.jpg)
ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور لە پێوەندی لەگەڵ سەفەری حەسەن ڕوحانی بۆ فەڕانسەو له باره‌ی پێشێلکردنی ئازادیی ڕاگه‌یاندن لە ئێران چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌کی بەرەوڕووی ڕۆژنامه‌نووسان کردۆتەوە.
ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور له بابه‌ت پرسیارکردن له حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌باره‌ت به ئازادیی ڕاده‌ربڕین، به هه‌ڵبژاردنی 7 پرسیار، داوای له ڕۆژنامه‌نووسان کردوه تا له پرێس کۆنفرانسەکانی سه‌رکۆماری ئێران‌دا چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی وه‌ک ئازادیی ڕاده‌ربڕین، ئازادیی ڕاگه‌یه‌نه‌کان، فیلترینگ‌و هه‌ڵسوکه‌وتی ناقانوونی و نه‌شیاو له‌گه‌ڵ زیندانییەکان لە ئێران بێننه به‌ر باس.
حه‌سه‌ن ڕووحانی سه‌رکۆماری ئێران له درێژه‌ی یه‌که‌مین سه‌فه‌ری ڕه‌سمیی خۆیدا بۆ ئورووپا دواین ئیتالیا چۆته فه‌رانسه‌و ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور وه‌ک ڕێکخراوێکی نێوده‌وڵه‌تیی که له ئاستی جیهاندا پشتیوانی له ئازادیی راگه‌یاندن ده‌کا، داوای کردووه ئه‌م پرسیارانە له ڕووحانی بکه‌ن؛ که له‌به‌رچی سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنیی ڕێفۆرم‌و گۆڕان له ئێران بۆ باشتر کردنی ئازادیی راده‌ربڕین و راگه‌یه‌نه‌کان و "ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی، به‌ڵام ئێستاش ئه‌م وڵاته یه‌کێک له ٥ زیندانی گه‌وره‌ی ڕؤژنامه‌نووسان له جیهانە؟
یه‌کێکی دیکه له‌م پرسیارانه‌ی که ئه‌و ڕێکخراوه به ڕۆژنامه‌نووسانی پێشنیار کردووه ئه‌وه‌یه که بۆچی نیزامی کۆماری ئیسلامی ڕۆژنامه‌نووسانی ڕه‌خنه‌گر به چاوی "سیخوڕانی ڕۆژاوایی" سه‌یر ده‌کاو به خائینیان ده‌زانێ؟
هه‌روه‌ها گوتراوه که کۆنتڕۆڵ کردنی ئینتێرنێت له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له کاتی سه‌رکۆمار بوونی ئه‌حمه‌دینژاده‌وه تا هاتنه سه‌ر کاری ڕوحانی هیچ ئاڵوگۆرێکی بەسەردا نەهاتوەو داوای ئه‌وه‌ش کراوه که له ڕوحانی بپرسن که‌ی خه‌ڵکی ئێران ده‌توانن به ئازادی ده‌ستیان به ئینتێرنێت ڕابگا؟
زیندانەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و سپا له زیندانی ئێڤین و وڵامده‌ر نه‌بوونی ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر راگه‌یه‌نه‌کاندا چه‌ند پرسیارێکی دیکه‌ن که ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور پێشنیاری کردوون تا لەو بارەیەوە لە ڕوحانی بپرسن‌و داوای وەڵامی لێ بکەن.
هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری حه‌سه‌ن ڕووحانی بۆ ئیتالیا‌و فه‌رانسه، ره‌خنه‌گرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕێگه‌ی خۆپێشاندانه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه که پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران وه‌بیر کۆمه‌ڵگای جیهانی بێننه‌وه.
دژبه‌رانی ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌مارۆکان‌و ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران نابێ ببێته هۆی له بیرکردنی حاڵه‌ته به‌ربڵاوه‌کانی پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه.