![](/files/wazraatttnafttt.jpg)
کاربه‌ده‌ستێکی پایه‌به‌رزی نه‌وتی ئێران ڕایگه‌یاند که کۆنفرانسی نه‌وتی ئێران که بڕیار بوو له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌بچێ، به‌هۆی دره‌نگ که‌وتنی پێدانی ویزا له لایه‌ن باڵوێزخانه‌ی بریتانیاوه بۆ شاندی ئێرانی بۆ چه‌نده‌مین جار هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که له کۆتایی وه‌رزی به‌هاری ساڵی داهاتوودا ئه‌م کۆنفڕانسه به‌ڕێوه بچێ.
دیسان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و دواکه‌وتنی ئه‌م کۆنفرانسه له حاڵێک دایه که تا ئێستا 5 جار کۆنفرانسی تاران به‌هۆکاری ناڕوون دوا خراوه.
له مانگی ژانویه‌داو به‌پێی گرێبه‌ستی ئه‌تۆمیی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ٦ زلهێزی جیهانی له ساڵی ٢٠١٥ گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به دژی ئێران له به‌رامبه‌ر به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی چالاکییه ئه‌تۆمییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌دا هه‌ڵوه‌شانه‌وه. ئێستاش کۆماری ئیسلامیی به مه‌به‌ستی به‌هێز کردنی ئابووریی خۆی، له مۆدێله نوێیه‌کانی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کانیدا، بارودۆخێکی تایبه‌تی وه‌به‌رچاو گرتووه تا پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌مارۆکان بتوانێ سه‌رنجی شێرکه‌ته بیانییه‌کان بۆلای خۆی ڕابکێشێ.
چاوه‌دێرانی سیاسی ده‌ڵێن نزیکه‌ی ١٣٥ شیرکه‌تی چالاک له به‌شی وزه‌دا، که بریتین له برێتیش پێترۆلیۆمی بریتانیا، تۆتالی فه‌رانسه، ئینیی ئیتالیا و ریپسۆکی ئیسپانیا له مانگی نۆڤامبردا له کۆنفرانسێکدا به‌شدارییان کرد که له تاران به‌ڕێوه‌چوو، تا سه‌باره‌ت به شێوازی نوێی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کانی ئێران زانیاریی پێویست وه‌ده‌ست بینن.
له‌م کۆنفرانسه‌دا باس له کۆمه‌ڵێک له ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م گرێبه‌سته کرا، باڵام کاربه‌دستانی ئێران ڕایانگه‌یاند که له کۆنفرانسی له‌نده‌ندا ورده‌کارییه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م گرێبه‌ستانه ئاشکرا ده‌که‌ن.