![](/files/mahamadbaqrnobaxtt.jpg)
وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕووحانی ڕایگه‌یاندوه که داراییه بلووكه‌كراوه‌كانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌مارۆكان ئازاد كراون، زیاتر له ١٠٠ میلیارد دۆلاره. به قسه‌ی ناوبراو ده‌وڵه‌ت به‌نیاز نییه ئه‌م سه‌رچاوه ماڵییانه بۆ ئێران بگوازێته‌وه.
به‌قسه‌ی محه‌ممه‌دباقر نۆبه‌خت، به‌شی ده‌وڵه‌ت له‌م داراییه یه‌كجار كه‌مه.
وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕوحانی هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی داراییه ئازادكراوه‌كانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌مارۆكان به‌دژی كۆماری ئیسلامی زیاتر له ١٠٠ میلیارد دۆلاره كه زۆربه‌ی ئه‌م پاره‌یه داهاتی بانكی ناوه‌ندی، سندووقی گه‌شه‌ی میللی‌و بانكه‌كان‌و شیركه‌ته ده‌وڵه‌تییه‌كانه. نۆبه‌خت به‌شی ده‌وڵه‌ت له‌م داراییه ئازادكراوه‌کانی له نێوان ٦ تا ٧ میلیارد دۆلار ڕاگه‌یاندووه.
وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت له درێژه‌ی قسه‌كانیدا پێداگری كردووه كه ئه‌م پاره ئازادكراوانه بۆ ئێران ناگوازنه‌وه و له‌لای بانكه بیانییه‌كان وه‌ک ئه‌سپه‌رده دایانده‌نن.
ده‌وڵه‌تی ئێران تا ئێستا چه‌ندین ئاماری دژبه‌یه‌كی له بابه‌ت داراییه بلووكه‌كراوه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕاگه‌یاندوه. وه‌لیوڵڵا سه‌یف سه‌رۆكی گشتیی بانكی ناوه‌ندیی ئێران، له دوایین ڕاده‌ربڕینی خۆیدا گوتبووی بڕی داراییه ڕاگیراوه‌كانی ئێران له بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ٣٢ میلیارد دۆلاره