![](/files/naftirannnn.jpg)
له حاڵێكدا له دوایین مامه‌ڵه‌كانی بازاڕی نه‌وتدا، نرخی هه‌ر بۆشكه نه‌وتی قورسی ئێران بۆ نزیكه‌ی ٢٠ دۆلار دابه‌زیوه كه داهاتی نه‌وتی ئه‌م وڵاته له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٦ی زایینی تا ئێستا له چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو گه‌یشتۆته نیوه به نیوه.
دابه‌زینی نرخی نه‌وتی ئێران بۆ ٢٠ دۆلار له حاڵێك دایه كه نێونجی نرخی هه‌ر بۆشكه نه‌وتی سووكی هه‌نارده‌ی ئێران له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٦ی زایینی‌یه‌وه تا ئێستا نیزیكه‌ی ٢٦ دۆلار و نێونجی نرخی هه‌ر بۆشكه نه‌وتی خاوی قورسی ئێران له‌م ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی ٢٣ دۆلار بووه؛ ئه‌وه له حاڵێك دایه كه نێونجیی نرخی فرۆشتنی هه‌ر بۆشكه‌یه‌ك نه‌وتی خاوی سووك‌و قورسی هه‌نارده‌ی ئێران له ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٥ی زایینی نزیكه‌ی ٥٠ دۆلار بووه كه نیشانی ده‌دا له یه‌كه‌مین مانگی ساڵی نوێی زایینی‌دا نرخی هه‌ر بۆشكه نه‌وتی ئێران له‌چاو ساڵی ڕابردوو تا نیوه‌ی جاران له که‌می داوه.
كارناسان پێیان وایه به سه‌رنجدان به دابه‌زینی نرخی نه‌وت‌و سه‌پاندنی فشاره ئابوورییه‌كان به‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنه‌ره گرینگه‌كانی نه‌وت له ئۆپێك به تایبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بستان، قه‌ته‌ر، ئیمارات و كووه‌یت، به‌م زووانه به دوای دانوستان له نێوان ئه‌ندامانی ئۆپێك‌دا، ڕه‌وتی دابه‌زینی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری نرخی نه‌وت ڕاده‌وه‌ستێ.