کاربه‌ده‌ستانی ئێران دیسانه‌که‌ش باس له هه‌ڵکشانی ئاماری ته‌ڵاق له وڵات‌دا ده‌که‌ن.
ڕاوێژکاری وه‌زیری دادگوسته‌ریی ئێران به ئاماژه به هه‌ڵکشانی سه‌دی ٩ ی ته‌ڵاق له ئێران له ٩ مانگی ئه‌مساڵ له چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو، گوتی له هه‌ر ١٠٠ حاڵه‌تی ژیانی هاوبه‌ش له تاران ٣٨ حاڵه‌تیان ئاکامه‌که‌ی جیابوونه‌وه‌و لێکترازانه.
پوران وه‌لیون له کۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕیی " ژنان، ئه‌منیه‌تی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی"دا گوتی: ڕێژه‌ی ته‌ڵاق له ٩ مانگی ساڵی ٩٤ دا به نیسبه‌ت ژیانی هاوبه‌ش سه‌دی ٢٣ بووه، به واتایه‌کی دی له چاو ٩ مانگی ئه‌مساڵ نیزیک به سه‌دی ٩ زیادی کردوه.
لەلایەکی دیکەوە ئامارە ڕەسمییەکان باس لەوە دەکەن کە یەک میلیۆن‌و ٣٠٠ هەزار سەڵت لە سەرجەم ١١ میلیۆن‌و ٢٤٠ هەزار سەڵت لە کۆمەڵگای ئێران دەرفەتی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیان نەماوەو لانیکەمی بەختی ژنهێنان یان شووکردنیان هەیە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ئامارەدا هاتووە کە نێونجی تەمەنی ژنهێنان بۆ پیاوان لە ماوەی ساڵانی ڕابردودا لە ٢٤ ساڵ بۆ ٢٩ ساڵ‌و لە ژنان لە ١٩ ساڵ بۆ ٢٣ ساڵ هەڵکشاوە.