![](/files/hashemrafsanjaniii-1.jpg)
ئه‌كبه‌ر هاشمیی ڕه‌فسه‌نجانی، سه‌رۆكی كۆڕی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام، زۆر به توندی ناڕه‌زایه‌تیی خۆی سه‌باره‌ت به ڕه‌دكردنه‌وه‌ی به‌ربڵاوی سه‌لاحییه‌تی كاندیداتۆره‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیس‌و خوبه‌رگانی ڕێبه‌ری ده‌ربڕی‌و ڕوو به شوورای نیگابان گوتی: مه‌گه‌ر ئێوه بۆخۆتان له كوێ سه‌لاحییه‌تتان دراوه‌تی؟
هاشمیی ڕه‌فسه‌نجانی له ڕێوڕه‌سمی ساڵوه‌گه‌ڕی گه‌ڕانه‌وه‌ی خومه‌ینی بۆ ئێران كه له فڕۆكه‌خانه‌ی مێهرئابادی تاران به‌ڕێوه‌چوو، گوتی مه‌گه‌ر ئه‌ندامانی شوورای نیگابان سه‌لاحییه‌تی خۆیان له كوێ ڕا هێناوه‌و کێ پێی داون؟ كێ ڕێگه‌ی به ئێوه داوه كه قه‌زاوه‌ت بكه‌ن‌و تریبوونتان له کێ وه‌رگرتووه؟
شووڕای نیگابان که ئه‌ركی تاوتوێ‌كردنی سه‌لاحییه‌تی به‌ربژێره‌کانی له ئه‌ستۆیه‌و، ئێستا هاشمیی ڕه‌فسه‌نجانی له بابه‌ت شێوه‌ی كاركردی ئه‌م شوورایه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه، ١٢ ئه‌ندامی هه‌یه، ٦ كه‌س له ئه‌ندامه‌كانی مه‌لان كه خامنه‌یی ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵیانده‌بژێرێ، ٧ ئه‌ندامه‌كه‌ی دیكه‌ش مافناسن، ئه‌م مافناسانه‌ش له نێو ئه‌م كه‌سانه‌دا هه‌ڵده‌بژێردرێن كه له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زاییه‌وه به مه‌جلیس ناسێندراون‌و سه‌رۆکی ده‌زگای قه‌زاییش له‌لایه‌ن خودی خامنه‌ییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ.
ڕه‌وتی ڕه‌دكردنه‌وه‌ی سه‌لاحییه‌ته‌كان بۆ دوو هه‌ڵبژاردنه‌كانی خوبڕه‌گانی ڕێبه‌ری‌و مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی یه‌كجار به‌ربڵاو بووه‌و، زۆربه‌ی به‌ربژێره‌كان، له‌م كه‌سانه پێك هاتبوون كه سه‌ر به ڕه‌وتی ڕێفۆرمخواز یان ته‌نانه‌ت ئه‌م ڕه‌وته میانه‌ڕه‌وه بوون كه پێوه‌ندییان به حه‌سه‌ن ڕووحانی، سه‌ركۆماری ئێرانه‌وه هه‌یه.
سه‌رۆكی كۆڕی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام له قسه‌کانیدا گوتویه‌تی که ده‌بێ ڕێگه بده‌ین خه‌ڵك ده‌نگ به كه‌سانێك بده‌ن كه باوه‌ڕیان پێیانه.