![](/files/mansurmohtazamiii.jpg)
مه‌نسوور موعه‌زیمی، ڕاوێژكاری وه‌زیری نه‌وتی كۆماری ئیسلامیی ئێران، گوتوویه‌تی ئه‌م وڵاته تا ئێستاش گرێبه‌ستی فرۆشتنی نه‌وت به شیركه‌تی فه‌رانسه‌ویی تۆتال ئیمزا نه‌كردوه.
ناوبراو ده‌ڵێئه‌م گرێبه‌سته‌ی كه له ڕه‌وتی سه‌فه‌ری ڕووحانی بۆ پاریس ئیمزا كرا، ته‌نیا لێک‌تێگه‌یشتنی سه‌ره‌تایی بۆ فرۆشتنی ١٥٠ تا ٢٠٠ هه‌زار بۆشكه نه‌وت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به شیركه‌تی تۆتال بووه.
به‌قسه‌ی مه‌نسوور موعه‌زیمی، ده‌وڵه‌تی ئێران داوای له شیركه‌تی تۆتال كردوه كه له به‌رامبه‌ر گه‌شه‌و په‌ره‌پێدانی مه‌یدانه نه‌وتییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا نه‌وتی خاو له ئێران وه‌ربگرێ. ڕاوێژكاری وه‌زیری نه‌وتی كۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری كردوه كه به‌م حاڵه‌ش ڕێككه‌وتنامه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی ئێران به تۆتال له به‌رامبه‌ر په‌ره‌پێدانی مه‌یدانه نه‌وتییه‌كانی ئه‌م وڵاته تا ئێستاش نه‌گه‌یشتۆته قۆناغی ئیمزاكرانی گرێبه‌ست.
ده‌وڵه‌تی ئێران له ڕه‌وتی سه‌فه‌ری ڕووحانی بۆ پاریس ڕایگه‌یاند به‌هۆی گرێبه‌ستێك كه له نێوان ئێران و شیركه‌تی تۆتالدا ئیمزا كرا، شیركه‌تی فه‌رانسه‌ویی تۆتال ڕۆژانه ١٥٠ تا ٢٠٠ هه‌زار بۆكشه نه‌وت له ئێران ده‌كڕێ.