![](/files/eranoooturkyaaa.jpg)
جێگری وه‌زیری نه‌وت وێڕای ئاماژه به مه‌حكومكرانی گازی ئێران له دوویه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دادگای خۆیدا گوتی ئێران ده‌بێ ئێران نزیك به ١ میلیارد دۆلار غه‌رامه‌ی گاز به توركیه بدا.
حه‌میدڕه‌زا عێراقی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شیركه‌تی میللیی گازی ئێران گوتی، داواكاریی توركیه له‌سه‌ر بنه‌مای چاوپێداخشاندنه‌وه‌ی نرخ و به‌راوردی نرخی گازی جیهانی بوو.
عێراقی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، توركیه له ساڵی ٢٠١٠ داوای خه‌ساره‌تی له ئێران كردبوو به‌ڵام دادگا له ساڵی ٢٠١١ قه‌بووڵی كرد كه بڕی نزیك به یه‌ك میلیارد دۆلار وه‌ك خه‌ساره‌تی گاز به توركیه بدا و ئه‌مه‌ش به‌پێی گرێبه‌ستی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌وه بووه.
به تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٢ ساڵ له وتووێژی گازیی نێوان ئێران توركیه‌و شکایه‌تی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌م فرۆشتن و گران فرۆشتنی گاز له لایه‌ن ئێران، ئاكامی دووهه‌مین دادگایی ئه‌م دوو شه‌ریكه گازییه له دادگای لاهه له وڵاتی هوله‌ند له به‌رژه‌وه‌ندیی توركیه‌دا ته‌واو بوو.