![](/files/zanannnehtiattt.jpg)
ته‌مه‌نی ژنان تووشبوو به ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران بۆ خوارووی ٢٧ ساڵ دابه‌زیوه.
فه‌هیمه فه‌ره‌همه‌ندپوور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری ژنان‌و بنه‌ماڵه‌ی وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئێران له كۆبوونه‌وه‌ی شورای ئیداریی لۆڕستان گوتی، سه‌رده‌مانێک ئیعتیاد له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به پێناسه‌ی پیاوانه بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆكه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داوێنی ژنانیشی گرتۆته‌وه.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ژنانی تووشبوو به ماده‌ی هۆشبه‌ر گوتی، ته‌مه‌نی تووشبووان له نێو ژناندا بۆ خوارووی ٢٧ ساڵ دابه‌زیوه.
فه‌هیمه فه‌ره‌هه‌مه‌ند هه‌روه‌ها گوتی ئاماری بێكاری له نێو ژنانی خوێنده‌واردا دوو به‌رابه‌ری پیاوانی خوێنده‌واره. ده‌وڵه‌ت نه‌یتوانیوه به‌رنامه‌ی له‌بار بۆ خوێنده‌واران له‌م بواره‌ی كه خوێندوویانه دابنێ و هه‌ر بۆیه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران تووشی قه‌یرانه‌كانی وه‌ك خه‌مۆكی، ژیانی سه‌ڵتی و به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م كه‌سانه‌ی كه ژیانی هاوبه‌ش پێك دێنن، بۆته‌وه.
به‌پێی هێندێك له سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كان ڕۆژانه ٧٠ تا ١٠٠ كه‌س له حه‌شیمه‌تی ئه‌م وڵاته گێروده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بن و هه‌روه‌ها حه‌شیمه‌تی موعتاده‌کانی سه‌ر شه‌قام له ئاستی ئێران‌دا ٨ تا ١٠ به‌رابه‌ر هه‌ڵكشاوه.