![](/files/thegardiannn.jpg)
ڕۆژنامه‌ی گاردیه‌ن وێڕای ئاماژه به پێشوازیی وڵاتانی ئورووپایی له ده‌ستپێكرانه‌وه‌ی پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕێژیمی تاران، ولاته ڕۆژاواییه‌كانی وریا كردۆته‌وه كه ناكری ئه‌م بارودۆخه به مانای ئاڵوگۆڕه گشتی‌و بنه‌ڕه‌تییه‌كان له ئێران دابنێن.
گاردیه‌ن ئه‌م ڕاپۆرته‌ی خۆی به ئاماژه‌یه‌ك به سه‌فه‌ری حه‌وتووی ڕابردووی "حه‌سه‌ن ڕووحانی" بۆ ئیتالیا و فه‌رانسه ده‌ست پێ كردوه و نووسیویه‌تی: ڕووحانی له‌م سه‌فه‌ره‌دا چاوی به پاپ، سه‌ركۆمار و سه‌رۆك وه‌زیری ئیتالیا كه‌وتوه و له درێژه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌شیدا، له پاریس له‌گه‌ڵ فرانسوا ئۆلاند سه‌ركۆماری فه‌رانسه دیداری كردوه و هه‌روه‌ها چاوی به كۆمه‌ڵێكی زۆریش له بازرگانان‌و خاوه‌نی پیشه‌سازییه‌كانی فه‌رانسه كه‌وتووه و كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستی چه‌ند میلیارد دۆلاریشی ئیمزا كردووه.
گاردیه‌ن له درێژه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا نووسیویه‌تی: پاش ساڵانێك گرژی‌و بێ متمانه‌یی، دیتنی ڕووی خۆش‌و لێوی به‌بزه‌ی سه‌ركۆماری ئێران كه ڕێبه‌رانی ئورووپایی به باوه‌شێكی ئاوه‌ڵاوه له پێته‌ختی وڵاته‌كانیان پێشوازییان لێ كرد، ڕه‌وتێكی سه‌یره كه به ته‌واوی دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه‌كانی چه‌ند ساڵی ڕابردوو هه‌یه.
ئه‌م ڕۆژنامه بریتانیاییه له درێژه‌دا ده‌ڵێ ئێستاش زوویه كه پێتان وابێ ڕێژیمی ئێران به گشتی وازی له سیاسه‌ته‌كانی پێشووی خۆی هێناوه‌و له‌سه‌ر ویستی ڕۆژاوا به‌شوێن ده‌ورگێڕان له مه‌سه‌له نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دایه‌و به‌ته‌مایه له‌نێوخۆی وڵاته‌كه‌ی ڕێفۆرم بكا، چونکی ئه‌وه له کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا مه‌حاڵه.
گاردیه‌ن هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه ڕێژیمی ئێران سه‌ركۆمارێكی میانه‌ڕه‌ویشی هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه به مانای گۆڕدرانی سیاسه‌ته گشتییه‌كانی ئه‌م ڕێژیمه له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه سیاسه‌ته ده‌ره‌كییه‌كانی نییه، بۆ نموونه ئێستاش ده‌بینن كه تاران پشتیوانی له ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كا.