کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕه‌خنه‌ی‌ توندی‌ جۆن مه‌ك كین له‌ بێ كرده‌وه‌یی ئۆباما له‌ هه‌مبه‌ر ئێران

16:39 - 16 رێبەندان 2715

سه‌ناتۆر جۆن مه‌ك كین سه‌رۆكی‌ كومیته‌ی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ سه‌نای‌ ئامریكا ڕۆژی‌ ڕابردوو له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌وڵه‌تی‌ ئۆبامای‌ به‌ هۆی‌ بێده‌نگیی له‌ هه‌مبه‌ر ده‌سبه‌سه‌ركردنی‌ مه‌له‌وانانی‌ ئامریكایی تاوانبار كرد. ئه‌و گوتی‌ ئۆباما خه‌ڵاتی‌ به‌ عه‌لی خامنه‌یی داوه‌و ته‌سلیمی‌ داواكاریی فه‌رمانده‌كانی‌ سپای‌ پاسداران بووه‌. له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌ كه‌ خامنه‌یی میداڵی‌ شانازیی به‌م كه‌سانه‌ داوه‌ كه‌ هه‌ڵسه‌كه‌وتی‌ خراپی له‌گه‌ڵ مه‌له‌وانه‌ ئامریكاییه‌كان كردوه‌. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و هه‌مووه‌ بێ ڕێزییه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامی هێشتا ئۆباما كرده‌وه‌كانی‌ ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی‌ مه‌حكوم نه‌كردوه‌، له‌ حاڵێكدا كه‌ ئه‌م كاره‌ پێشێلكردنی‌ قانوونی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و سوننه‌ی‌ چه‌ند سه‌د ساڵه‌ی‌ ده‌ریایی بووه‌. ناوبراو گوتی‌ كه‌ سه‌ركۆمار و كاربه‌ده‌ستانی‌ ڕه‌سمیی دیكه‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئامریكا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ باوه‌ڕپێنه‌كراو هه‌ڵسوكه‌وتی‌ ڕێژیمی‌ ئێرانیان په‌سند كردو ئه‌م ڕووداوه‌یان به‌ گرینگ نه‌گرت، به‌ڵام كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ هه‌ڵوێستی‌ لێبراوی‌ ئامریكا ڕابگه‌یه‌نن و پیاوان و ژنانی‌ یۆنیفۆڕوپۆش بپارێزن.